تا ئەوکاتەی دەوڵەتی تورک لەسەر ئەو تاوانانەی کە ئەنجامی داوە دادگایی نەکرێت، گەڕانی ئێمە بۆ دادپەروەری بەردەوام دەبێت.
دەستپێشخەری”دادپەروەری بۆ ناگیهان ئاکارسەل” ساڵێک لەمەوبەر دامەزراوە، ساڵێک پێش ئەوە لە ٤ی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٢، ناگیهان ئاکارسەل، ڕۆژنامەنووس، ئەکادیمی و چالاکوانی کوردی مافی ژنان، لە کاتی چوونە دەرەوە لە ماڵەکەی لەناوەندی شاری سلێمانی لە باشووری کوردستان/عێراق تیرۆر کرا، ساڵی ڕابردوو زیاتر لە ١٥٠ ڕێکخراوی ژنان لە هەموو کیشوەرەکان و پیشەکانەوە بەجیا نامەیەکی کراوەی بۆ نەتەوەیەکگرتووەکان و ئەنجومەنی ئەوروپا و حکومەتی عێراق نووسیوەو داوای ڕوونکردنەوەی پاشخانی ئەم کوشتنە سیاسییە و لێپێچینەوە لە بەرپرسانیان، هەروەها بانگەوازێک بۆ ڕێگریکردن لە کوشتنی سیاسی ژنان و گرتنەبەری ڕێوشوێنی یاسایی و سیاسی کرد.
ڕۆژی٢٤ی کانونی یەکەمی٢٠٢٣، بکوژ ئیسماعیل ڕەسیم ڕەفعەت پەکەر کە هاوڵاتی تورکیایە، بەپێی مادەی ٢٠٢ لەیاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لەلایەن دادگای باڵای هەرێمی کوردستانەوە سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندرا، بەڵام گەل و بنەماڵە و کەسوکاری ناگیهان ئاکارسەل سەبارەت بە لێکۆڵینەوەو پرۆسەی دادگا هیچ زانیارییەک نەدراوە، بەم شێوەیە بنەماڵەکەی لە مافی خۆیبۆ بەشداریکردن لە کەیسەکەدا لەڕێگەی نوێنەرایەتی یاساییەوە بێبەش دەکرێت.
بەپێی بڕیاری دادگا و ئەو زانیاریانە لە ڕاگەیاندنەکان وەرگیراون، ئیسماعیل پەکەر پێشتر لە تورکیا بە بیانووی ئەوەی لە مانگی کانوونی دووەمدا لە ساڵی ٢٠١٧دا بە تۆمەتی هێرشکردنە سەر ژنێک بە ساتور دەستگیرکرا، هەرچەندە پەکەر سزای ١٢ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرا، بەڵام دوای ٤ ساڵ و ٢ مانگ لە ساڵی ٢٠٢٢ ئازادکرا، دوای کوشتنی ناگیهان ئاکارسەل، لە لێدوانەکانیدا بۆ دەسەڵاتداران لە باشووری کوردستان دانی بەوەدانا کە لە کاتی دەستگیرکردنی لە تورکیا، لە لایەن”بەرپرسێکی دەوڵەتی تورک” بۆ ئەوەی بچێتە سلێمانی بۆ کوشتنی ناگیهان ئاکارسەل پارەی پێدراوە.
ناوبراو ڕایگەیاند کە لە کاتی پلاندانان و جێبەجێکردنی ئەم تاوانە لەلایەن ئەندامانی میتەوە بەڕێوەدەبرا و لە ماوەی مانەوەی لە سلێمانی ماوەتەوە لەگەڵیاندا لە پەیوەندیدا بووە، چەکێکیان پێدا تا تاوانێک ئەنجام بدات، ئەو ڕاستییەی کە پەکەر لەگەڵ میت کار دەکات، بەڕاگەیەندراوەکەی عەلیڕەزا گونەی باڵیۆزی تورکیا لە عێراق چەند ڕۆژدوای تیرۆر کردنی ناگیهان ئاکارسەل پشتراست بووەوە.
هەرچەندە شایەتحاڵ و بەڵگەی زۆر هەبوون کە دەسەڵاتدارانی تورکیا ناگیهان ئاکارسەلیان تیرۆر کردووەو خەڵکێکی زۆر بەشدار بوون لە تاوانەکەدا، تەنها ئیسماعیل ڕەسیم ڕەفعەت پەکەر سزا درا. بەپێی ئەو زانیاریانەی دەستمان کەوتووە تەنها بۆڕێگریکردن لە کوشتنی سیاسی تر ڕێوشوێنی سیاسی نەگیراوەتەبەر، بەڵام تا ئێستا سەبارەت بە هاندەرانی ئەو کوشتنەیان هاوکارەکانیان هیچ ڕێوشوێنێکی یاسایی دیکە نەگیراوەتەبەر، نوێنەری بەڕێوەبەرایەتی کاروباری دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا لە عێراق و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوور ئەفریقا لە وەڵامی نامەکەی ساڵی ڕابردووماندا، وتی: یەکێتی ئەوروپا لە هەولێرە بەردەوامە لە بەدواداچوون بۆ پرسیار و لێکۆڵینەوە جۆراوجۆرەکان سەبارەت بەم کوشتنە، بەڵام تا ئێستا هیچ ڕێوشوێنێک بۆ پاراستنی ژیان و ئازادی بیروڕای داکۆکیکارانی مافی ژنانی کورد نەگیراوەتەبەر.
بەپێچەوانەوە هەڵوێستی هەرێمی کوردستان و دەسەڵاتدارانی عێراق، نەبوونی گەمارۆکانمی کانیزمەکانی یاسای نێودەوڵەتی مافی مرۆڤ و ناسەقامگیری سیاسی دامەزراوەکان لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی، حکومەتی ئاکەپە-مەهەپە لە تورکیا و دەرەوەی وڵات هاندەری زیادکردنی کوشتنی سیاسەتمەدار و پێشەنگ و ڕۆژنامەنووسانی کوردە.
تیرۆر کردنی ساکینە جانسیز، فیدان دۆغان و لەیلا شایلەمز لە ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٣ لەپاریس، تیرۆر کردنی زەینەب ساروصان بە هێرشێکی ئاسمانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە ٢٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ لە ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، کوشتنی ئەمینە کارا تەمەن ٢٣ ساڵ لە پاریس، لە ی ٢٠حوزەیرانی ٢٠٢٣ لەگەڵ هێرشی ئاسمانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا بۆ سەر خۆبەڕێوەبەری کوشتنی لێمان شوێش و یوسرا دەروێش و تیرۆر کردنی فریال سلێمان خالید لە کەرکوک/ باشووری کوردستان-عێراق لە١٨ی کانوونی دووەمی٢٠٢٤ و لە کۆتاییدا لەڕۆژی٢٣ی ئابی٢٠٢٤، لە شاری سلێمانی لە هەرێمی باشووری کوردستان، فڕۆکەیەک بێ فڕۆکەوانی تورکیا ئۆتۆمبێلێکی ڕۆژنامەنووسانی کورد، گوڵستان تارا و هێرۆ بەهادینی تێدابوو کرانە ئامانج و تیرۆر کران.
دوای ئۆپەراسیۆنەکانی قڕکردنی سەدام حسێن بۆ ‘ئەنفال’، ئێستاش سوپای تورکیا گوندەکانی کورد و سووریا لە هەمان ناوچەکانی باشووری کوردستان بۆردومان دەکات، دارستانەکان چۆڵ دەکات و دەسوتێنێت و خەڵکی مەدەنی، ژن و پیاو و منداڵ دەکوژێت، لە ساڵی ٢٠٢٣ تا مانگی تەمووزی ٢٠٢٤دا ٣٠ هاوڵاتی مەدەنی لە باشووری کوردستان لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە کوژران کە چواریان منداڵ بوون.
داوا لە ئەنجومەنی ئەوروپا و دەزگاکانی نەتەوەیەکگرتووەکان و وڵاتانی ئەندام دەکەین کەپێش هەموو شتێک نابێت پێشێلکاریی تورکیا بۆیاسا نێودەوڵەتییەکان بێ سزا بمێنێتەوە و بۆ ئەو کەسانەی کە لەڕاستیدا ئەو کارە دەکەن پێویستە ئەم کوشتنە سیاسیانە بە سزای سیاسی و یاسایی و ڕێکاری بەپەلە و کاریگەر بەرەوڕوو ببنەوە، بۆ ناگیهان ئاکارسەل و هەموو ئەو ژنانەی تر کە لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە کوژراون، دادپەروەری پێکبێت و ڕێگری لە کوشتنی ژنان بکرێت، داوا لەڕۆژنامەنووسان، ئەکادیمیەکان، هونەرمەندان، ڕێکخراوە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکانی مافی مرۆڤ و مافی ژنان دەکەین لەڕێگەی ڕۆژنامەگەرییەوە، بە بڵاوکراوە و بابەت و چالاکیی جۆراوجۆر لەسەر کردەوە سیاسییەکانی ئەو کوشتنانە ڕاوەستین، کە هاندەرانی ڕاستەقینەی کوشتنەکان دادگایی بکرێن.
ئێمە خواستی خۆمان بۆ پاراستنی ژیان و مافی داکۆکیکارانی مافی ژنانی کورد و ڕۆژنامەنوسان دەردەبڕین ودووپاتی دەکەینەوە:
- دادگاییکردن و سزادانی تۆمەتبارانی کوشتنی ناگیهان ئاکارسەل و هەموو ئەو کەسانەی کە بەرپرسیارن لە کوشتنەکانی دەرەوەی دادگا و هەروەها ئەوانەی بەشدارن لەم تیرۆرانەدا.
- داخستنی ئاسمانی عێراق و سووریا بۆ هێزی ئاسمانی دەوڵەتی تورکیا بە فڕۆکەکانیشەوە، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی چەکدار و بێچەک (فڕۆکەی بێفڕۆکەون).
- داوا لە تورکیا دەکەین کۆتایی بە هێرش و سیاسەتی داگیرکاری و شەڕ و کوشتاری سیستماتیکی تورکیا، دژ بەخەڵک و داکۆکیکارانی مافی ژنان لە هەموو ناوچەکانی کوردستان بەتایبەتی لە خاکی عێراق و باکوورو ڕۆژهەڵاتی سووریا بهێنن.
- تاوانی جەنگ و تاوانەکانی دژ بە مرۆڤایەتی، لەوانەش جینۆساید و کوشتنی ژنان لەلایەن ئەردۆغان و ودەوڵەتی ئاکەپە-مەهەپە بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەکان دادگایی بکرێت.
دەستپێشخەری ”دادپەروەری بۆ ناگیهان ئاکارسەل”
٢٩ ئەیلولی ٢٠٢٤