مێژووی شاردراوه و ئەركۆلۆژی
روومه‌ت
ئه‌گه‌ر كێشه‌كان له گه‌ڵ راستیه‌كانی رۆژی ئه‌مڕۆمان و هه‌روه‌ها به شێوه‌یه‌كی ڕیشەیی هەڵنەسەنگێنین، چاره‌سه‌ر نابن. ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ریش هه‌بێ، كاتی و كه‌م ده‌بن. بۆیه گرنگه كه بتوانین هه‌موو رێبازه مێژوویه‌كان هه‌ر له سه‌رەتاوه هه‌تا رۆژی ئه‌مڕۆ ڕەچاو بکەینەوە.
لەبەرەوە به‌ره‌و وه‌رزی به‌هار دێت. له وه‌رزی به‌هاردا هه‌ر مانگ و رۆژێك واتایه‌كی تایبه‌ت به خۆی هه‌یه. له ناو جوانی به‌هاردا و ده‌وڵه‌مه‌ندی و جوانیه‌كانی ژنانی كورد و هه‌رێمی رۆژهه‌ڵاتی ناوین دا هه‌ر قسه، ڕه‌نگ، جلوبه‌رگ، خرخاڵ و بازنگ، دید و کردە خاوه‌ن بناخه‌ی مێژوویین. باش ده‌زانین كه زۆر له دهوڵهمهندیهكانمان له ناو مێژوودا شاراوەیە. به‌رده‌وام به هه‌وڵدان له بواری قسه و كرده‌وه‌دا و هاوكات له ژیاندا ئەمانە زیندوو ده‌كه‌ینه‌وه. چونكه بناخه و ئه‌ساسی ئه‌م مێژووه كه ئه‌مڕۆ به رێگای داب و نه‌ریتی جه‌ژن و پیرۆزبایی زیندوومان كردۆتەوە، دزراوه. له لایه‌ن ئه‌قڵیه‌تی ده‌سه‌ڵاتداره‌وه، هێزی هه‌ژموونگه‌را، ئاركۆلۆگ، مێژووناس، زانیار و هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه پەیوه‌ندیان بە كۆمهڵگەوەیە، دزراوه و زەوتکراوە.
كاتێك سه‌یری پێشكه‌وتنی مێژوو، كه‌لتور و كه‌له‌پووری خۆمان و ئه‌و چیرۆكانه‌ی كه له سه‌ری باس كراوه ده‌كه‌ین، ده‌بینین كه هه‌موو ده‌ستكه‌وته‌كانمان له مۆزه‌خانه‌كانی وڵاتانی ده‌ره‌كی دایه. ئه‌وانه‌ی به بیانووی جیاجیا له مێژووی خۆیان و به‌تایبه‌ت له سه‌ر مێژووی ژنان لێكۆڵینەوەیان کردووە، ئه‌رد و خاكی ئێمه‌یان كۆڵیوه و له ژێر ناوی لێكۆڵینەوەدا بردویانه بۆ وڵاتی خۆیان و به رێبازگه‌لی سیاسی و سه‌ربازی دەستیان بەسەر مێژوومان دا گرتووە. ئه‌م دۆخه ئه‌مڕۆش زۆر به ئاشكرایی ده‌بینرێت.
بۆچی ئه‌م دۆخه رووده‌دات؟ له به‌ر ئه‌وه‌ی مێژووی مرۆڤایه‌تی و به‌تایبه‌تیش ژن له رۆژهه‌ڵاتی ناوین دا و له نێوان دوو ڕووباری دیجله و فرات دا پەرەیسەند. جارێكی تر دیار ده‌بێت كه ئه‌م ناوچه‌یه کەوتە ژێر کاولاشی شه‌ڕەوە. جێگای تایبه‌ت و به‌رچاو زۆر به ئه‌نقه‌ست له شه‌ڕ و پێكادانهكاندا وێران ده‌كرێن. هه‌روه‌ها ئه‌و كه‌سانه‌ی كه لێكۆڵیننەوەیان كردوه، له سه‌ر بنه‌مای كۆمه‌ڵكوژی، مێژووەکەمان وەک مێژووی خۆیان و داب و نه‌ریتمان وه‌كوو هی خۆیان ده‌ستنیشان ده‌كه‌ن. بۆ ئاشكرا كردنی ئه‌م دۆخه بێگومان پێویستی به لێكۆڵینەوە و زانستێكی باش هه‌یه، بەڵام ئەم کارە له لایه‌نی دانیشتوانی هه‌رێمه‌كه و به‌تایبه‌تی له لایه‌ن وه‌زاره‌تی ئەركۆلۆژی -شوێنه‌وارناسانی رۆژئاواییەوە به‌ڕێوه ده‌چێت. زۆر ده‌ستكه‌وت و ئه‌نجامی گرنگیش بەدەستهاتووە، به‌ڵام بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و مێژووه‌ی كه دزراوه و شاردراوه‌یه بۆ سه‌رچاوه‌كه‌ی ئایا ئه‌م ههوڵانە به‌سن؟ بێگومان نەخێر! چونكه ئه‌مه هه‌نگاوی یه‌كه‌مه، پێویسته ڕەخنە لە هه‌موو رێبازی زانستی ئاركۆلۆژی و ئه‌و زانسته بگیرێت کە به ناوی كۆمه‌ڵگەوە قسه‌ی كردووه. به بۆچوون و هزر و دیدی ژنەوە دەبێ لێكوڵینەوە لە مێژوو بکرێت. هه‌موو ده‌ستكه‌وت، چیروك، ئاسه‌وار، قاپ و كه‌وچك كه بینراوه به تێروانین، هزر و هه‌ستی ژنه‌وه جارێكی دیكه شرۆڤه بكرێتەوە. جارێكی دیكه ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ی دزراوه و له كام مۆزەخانە كامه كه‌لوپه‌ل، شتی كۆن، قاپ، ئەوانەی له سه‌ره‌تای مێژوودا كه‌ڵكی لێ گیراوه و هه‌تا ئێستاش هه‌ر ماوه، به‌ڵام له ده‌ستی نه‌یار و داگیركاران دا كه‌ڵكی لێ وه‌رده‌گیردرێت، پێویسته هه‌موویان له ناوه‌ندێك دا كۆبکرێنەوە.
له زۆر لاپه‌ره‌ی رۆژنامه‌كاندا باسی نموونه‌ی ئاركۆلۆژی له سه‌ر ئه‌م بابه‌تانه كراوه. ده‌ڵێن له خاكی ئاناتۆلی دا و به‌ر له چه‌ند هه‌زار ساڵ به‌ڵگه له سه‌ر ژن بینراوه كه باسی داد و مافی ژن كراوه. ئایا ژنان ده‌توانن ئه‌م به‌ڵگانه بخوێنن و لێكۆڵینی له سه‌ر بكه‌ن؟ بێگومان باش ده‌زانین كه ناتوانن. له 8ی ئاداردا پیاوان ده‌توانن له سه‌ر مێژووی ژن كه 4 هه‌زار ساڵه به لارێ‌دا رویشتوه، وه‌ها بڵێین: „8ی ئادار پیرۆز ده‌كه‌ین و ئێمه ناتوانین خۆمان بگه‌ینینه ئاستی مێژوو. ئه‌مه‌ش بێ مافیهكه كه له سه‌ر زانستی مێژووی ژن كراوه.“
هەروەها زۆر وێنه و تابلۆی مێژوویی ژن هه‌ن، هه‌ر تابلۆ و وێنه‌یه‌ك به ئامانجی ون نه‌بوونی كه‌لتووری ژیان و بۆ ئه‌وه‌ی بگاته ده‌ستی نه‌وه‌کانی داهاتوو، ئاماده كراوه، به‌ڵام بە ڕوانگەی و دیدی پیاوانە و مێژووناس و ئاركۆلۆگانی پیاو شرۆڤه ده‌كرێت. ئێمه‌ش مێژوو وه‌ها ده‌خوێنینه‌وه و وه‌هاش پێی ئاشنا بوین، ئه‌مه‌ش هه‌ڵه‌یه‌كی مێژووییه. پێویسته هه‌ر تابلۆ و نموونه‌یه‌كی مێژوویی به بۆچوون و زانستی ژن‌دا بگوزەرێنرێت، بۆ ئەوەش پێویست بە ناوه‌ندێكی ژن هەیە بۆ ئەم کارە.
ئەركۆلۆژی چیه؟ ده‌توانین له سه‌ر ئه‌م وشه و رێبازه‌كانی بە کورتیش بێت پێناسەیەک بکەین. وه‌ك وشه و چەمک ئەرکۆلۆژی دەگەرێتەوە بۆ سەردەمی یۆنانیەکان، ره‌نگه به‌شی ئەركۆلۆژی له‌م قۆناخه‌وه ده‌ستی پێكردبێت، به‌ڵام ناتوانین بڵێین كه به دەزگابوونی ئەركۆلۆژی لێکۆڵینەوە لە هەموو مێژوو کراوە بەڵکو ئه‌وان له سه‌ر ده‌ستكه‌وتی مێژوو لێكۆڵینەوە ده‌كه‌ن، ناتوانێ خودی مێژوو بێت. هه‌روه‌ها مێژووی ئەركۆلۆژی له كاتی یۆنانیه‌كانه‌وه ده‌ستی پێ نه‌كردوه. وه‌كوو وشه کە بە واتای شوێنەوارناسی یان زەوی کۆڵێن دێت دەکرێت بە پرسیاریك دەستپێبکەین، كامه زەوی یان شوێنەوار دەکۆڵن؟ زەوی کوردستان، روحا، ئۆركیش، بەرزایی یان ته‌په‌ی مۆزا، واشوكانی، چه‌می خاڵان، یان شانه‌ده‌ر و هتد…؟! بێگومان كه‌سانی بیانی ئەم زەویانە دەکۆڵن. بۆچی تەرخانکردنی لقێکی زانست بۆ زەوی کۆڵین پێویستە؟ چونكه كۆمه‌ڵگە و راستی ژیانی ئه‌مڕۆمان زه‌حمه‌تی و ئاسته‌نگی له به‌رده‌م كۆمه‌ڵگا دروست ده‌كات. پێویستی ژیانی ئه‌مڕۆ و به‌تایبه‌ت ژیانی سیسته‌می ده‌سه‌ڵاتداره، كه خۆی له سه‌ر كۆمه‌ڵگا ده‌سه‌پێنێ، پێویست ده‌بینێ كه رێبازی نۆی بۆ ژیان ببینێته‌وه. هه‌ر چه‌نده به ئامانجی ژیانی ره‌سه‌نی رابردوو ئه‌م لێكۆڵینه ئه‌نجام ده‌درێت، به‌ڵام زانست له پاوانی ده‌سه‌ڵاتداری ئێستادایە، به پێ ئەم دەسەڵاتداریەش پەرە بە زانست دراوە. بەو پێیە له لایه‌ن ئه‌م سیسته‌مه‌وه لە جیاتی ژیانی سروشتی و رێبازی ژیانی ره‌سه‌ن، پەرە بە رێبازی ده‌سه‌ڵاتداری درا. بۆ ئەوەشە کە کاروباری شوێنه‌وارناسی پێویسته، به‌ڵام ئەو ڕێبازە و ئامانجی کۆڵینەکان، رێباز و ئامانجی ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی نیه. بۆیه ئاكادیمیای ژنۆلۆژی پێویسته به شێوازێكی به‌رفراوان و قوڵ راوەستە لەسەر ئه‌م كێشانه بکات، ئێمه‌ش له هه‌وڵی ئه‌وه‌داین مێژووی شاردراوه، ئاشكرا بكه‌ین و ئه‌و مێژووه ره‌سه‌نه له گه‌ڵ هه‌موو ژنان و گه‌لاندا هاوبه‌ش بكه‌ین.
له هه‌موو شرۆڤه‌كانی رێبه‌ر عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان له سه‌ر ژن، ژیان، ئازادی و كه‌لتور و مێژوو لێکدانەوەی گرنگ هه‌ن، هه‌ر یەکەیان وەک چرایهكە کە رێگامان رووناك ده‌كه‌نه‌وه. رووناكی و فه‌لسه‌فه‌ی ئازادانەی رێبه‌ر ئاپۆ، خۆی ئاشكراکردووین کە جارێكی دیكه ده‌توانین بۆچوون و تێڕوانینی خۆمان نوێ بکەینەوە، کە دەلێ” مێژوو له رۆژی ئه‌مڕۆماندا شاراوەیە و ئەمرۆشمان لەسەرەتای مێژوودا.“ ئێمه له رۆژی ئه‌مڕۆماندا كامە به‌شی مێژوو ده‌ژین. نموونه وه‌كوو 8ی ئادار، نه‌ورۆز، هاتنی به‌هار، زیندووبوونه‌وه‌ی سروشت بۆ وه‌رزێكی تازه، ئه‌م تازه‌بوونه‌وه له كه‌سایه‌تی ژن‌دا خۆی ئاشكرا كردوه. به‌و ئامانجه‌ی جارێكی دیكه له گه‌ڵ هاتنی به‌هاردا له هزر و بیری مێژوویی ئێمه‌دا و له گه‌ڵ زانستی ژن ـ ژنۆلۆژی دا رووناك و ڕوون بێتەوە، دەبێ هه‌موو ده‌ستكه‌وت و وشیاری مێژووییمان لە ناوه‌ندی ژنۆلۆژی دا كۆ بكه‌ینه‌وه. هه‌ر قسه، چیروك، ناو و كهلتورێكمان ببێته كۆبوونه‌وه‌ی مێژووی شاردراوه‌مان. وه‌كوو ناوه‌ندی ژنۆلۆژی ئه‌م ئه‌ركه پیرۆز و رهسهنهمان به خۆشحاڵی له ئەستۆگرتووە. ئه‌گه‌ر به هه‌ستی ژن و خۆشحاڵی هاتنی به‌هار له گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و بابه‌تانه یه‌كبگرین و بۆچوونه‌كانمان هاوبه‌ش بكه‌ین، ئه‌و كاته ده‌توانین له سه‌ر تەواوی ئه‌و كێشانه‌ی له مێژوودا هەن وەڵامدهر بین و ببین به هێزی چاره‌سه‌ری. به‌م ئامانجه‌وه و به هیوای به‌رده‌وام بوون و زیندووبوونەوەی ئه‌م زانسته و بۆ ئه‌وه‌ی ناوه‌ندی ئاكادیمیای ژنۆلۆژی به‌هێز ببێت، هه‌موو جه‌ژنه‌كان له گه‌ل، ژنانی ناوچه‌كه و گه‌لی ئازادیخواز پیرۆز ده‌كه‌ین. دیسان به گوتنه‌وه‌ی „ژن ـ ژیان ـ ئازادی“ راز و جوانیه‌كانی ژیان ئاشكرا ده‌كه‌ین.