زانستی فه‌لسه‌فی و هزری چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی دانیشتوانە
دیرۆك قاره‌مان
دیمۆگرافی وشه‌یه‌كی یۆنانیه و به واتای دانیشتوانناسیە به‌ڵام مرۆڤ ده‌توانێ بڵێ كه دانیشتوانناسی زانستێکی زۆر كۆنی كۆمه‌ڵگایه. 5000 پ.ز مرۆڤ به پێی پێویستی ژیانیان خۆیان رێكخستن ده‌كرد. به‌تایبه‌ت له چاخی بەردینی نوێ – نیولیتیک دا بە پێشه‌نگایه‌تی خو‌داوه‌ند ـ دایك، دایكان به پێی ئەو ئەزمونەی کە لە ژیانیانەوە به‌ده‌ستیان هێنابوو، ژیانیان رێكخستن و به‌ڕێوه ده‌برد.
لێره‌دا خاڵی سرنج راكێش و گرنگ ئه‌وه‌یه ژنان به پێشه‌نگایه‌تی خۆیان ئه‌م ژیانه‌یان به‌ڕێوه بردوه. زۆر به سەرنج و به‌رێز له گه‌ڵ سروشت هه‌ڵس وكه‌وتیان ده‌كرد و بەو پێیەش سه‌رژمێریان ده‌كرد و رێكخستنیان ده‌كرد. ئه‌مه‌ش چه‌مكی بایەخدەرانەی ژن بوو بۆ ژیان.
ژنی پێشه‌نگ له كۆمه‌ڵگای سروشتی‌دا و به تێگه‌یشتن له جه‌سته‌ی خۆی و به سەرنج هه‌ڵسوكه‌وتی كردوه و هه‌میشه له ژیاندا هاوسه‌نگی دروست كردوه. بەو پێیەش ژیانی به‌ڕێوه بردوه و بۆتە پێشه‌نگ. كاتێك مرۆڤ مێژووی دیمۆگرافیا جارێكی تر ده‌خوێنێته‌وه، دەبینێت کە زانست و شرۆڤه‌ی زانستی رۆژی ئه‌مڕۆ، مێژووی دیموگرافی بە مێژووی زۆر نزیك دیار ده‌كه‌ن. وای پێناسە دەکەن کە دیمۆگرافیا وەک زانستێك لە سەردەمی یۆنانیه‌كان دا پەرەیسەندووە.
AchilleGuillard زانای دیمۆگرافی كه جاری یه‌كه‌م وشه‌ی دیموگرافی به كار ده‌هێنێ، له ساڵی 1855 وه‌كوو زانستی سه‌رژمێری ئه‌م گۆڕه‌پانه پێناسه ده‌كات. به‌تایبه‌ت ئه‌م بوارەم لەو پۆلینەدا دادەنێت. وه‌كوو نموونه له سه‌ر ئه‌م بابه‌تانه راوه‌ستاوه: زایین، مردن، كۆچبه‌ری و هاوسەرگیری. بێگومان هه‌ر كام له‌مانه گۆڕه‌پانێكی گرنگی ژیانن، به‌ڵام مرۆڤ كاتێك ئه‌مه شرۆڤه ده‌كات له مێژووی باوكسالاریدا و له زۆر وڵاتاندا ته‌نیا پیاو له سه‌رژمێریدا حیساب ده‌كرا و هه‌تا ئێستاش بۆ هه‌ژماری پیاوان له زۆر وڵاتاندا دیار بكرێت، ئه‌م سه‌رژمێریه ده‌كرێت. ئه‌مه‌ش ئه‌م راستیه ده‌خاته ڕوو کە ژن هه‌ژمار نه‌كراوه و پیاوان بۆ کاری سه‌ربازی ژمێردراون. ئه‌مه‌ش نیشانی دەدات کە به‌رژه‌وه‌ندی ده‌وڵه‌ت و سیسته‌می سه‌رده‌ست له سه‌ر هه‌ژمارکرن زۆرە. له چوارچێوه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانیاندا و له سه‌ر ناوی سه‌رژمێری کار لەسەر دیمۆگرافی ده‌كه‌ن، به‌ڵام بێ ناوه‌ڕوكی ده‌كه‌ن. سیاسه‌تێكی دژبه‌ری زانستی دیموگرافیك له سه‌ر كۆمه‌ڵگا به‌ڕێوه ده‌چێت. ئه‌م سیاسەتە دژبه‌ره یا ده‌ستێوه‌ردانی له سه‌ر ناوی دیموگرافی و سیاسەت له سه‌رده‌می پێشكه‌وتنی دینه‌كانیش دا پەرەیسەندووە.
زۆر ئاشکرایە کە لە هه‌ر سێ ئاینی تاکخودایی دا سیاسەتی زۆر خستنەوەی منداڵ هەیە. بۆ نموونه له كتێبی پیرۆزی ته‌ورات دا وه‌ها هاتووه: „ده‌ستكه‌وتتان هه‌بێت و خۆتان زۆر بكه‌ن“. هاوكات له قورئانیش دا وه‌ها هاتووه: „بۆ ئه‌وه‌ی ببن به قه‌ومێك، زۆر ببن و ده‌ستكه‌وته‌كان زیاد بكه‌ن“. كاتێك ئه‌م دۆخه شی بکەینەوە بە به‌رده‌وام زۆربوونی قه‌وم، میلله‌ت، عه‌شیره و دانیشتوانی ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ش له سه‌ر جەستەی ژن بووە. بێگومان مرۆڤ ناتوانێ نكۆڵی له رۆڵی ژن بكات، رۆڵی ژن له زایینی منداڵ، په‌روه‌رده‌كردنی منداڵان و هه‌تا مردنه. هه‌تا كۆتایی ژیانی سه‌رقاڵی منداڵ گه‌وره‌كردن و به‌رامبه‌ر به ژیانی منداڵان به‌رپرسیاره،به‌ڵام پێگه‌ی وه‌كو پیاوان نیه و لاواز دەبینرێت. ژن له لایه‌ن په‌روه‌رده‌كردن و چاودێری كردنه‌وه ڕەنجدەر و به‌رپرسیاره. له راستینەی ژنی ئه‌مڕۆدا، ژن ناتوانێ خاوەن بڕیار بێت له سه‌ر جەستەی خۆی، منداڵه‌كانی و منداڵ خستنەوە. ناتوانێ به‌ته‌نیا رۆڵی دیارکەری هەبێ له سه‌ر ژیانی خۆی. لایه‌نێك كه زۆرتر راستیه‌كان چه‌وت نیشان ده‌دات و له سه‌ر ژنان ده‌یسه‌لمێنێ، ئه‌قڵیه‌ت، تێگه‌یشتن نێرسالاری و هه‌ڵسوكه‌وتی پیاوه.
كاتێك هزری فه‌لسه‌فییش شرۆڤه ده‌كه‌ین، زۆر به راشكاوانه ده‌بینین كه تیۆریه‌كانیان له سه‌ر جەستەی ژن پەرەیسەندووە. لە سیاسه‌تی “دیمۆگرافی” سه‌رژمێری دا نزیک بوون لە سیستەمەوە. بۆ نمونه: له راستی فه‌لسه‌فه‌ی یۆنان دا ئه‌فلاتون بیری له‌وه كردۆ‌ته‌وه كه بە دانیشتوانێکی کەم كۆمار ساز بكات. چاره‌سه‌ریش وه‌ها بینراوه كه په‌روه‌رده كردنی كۆمه‌ڵگا له سه‌ر بنه‌مای منداڵی كه‌م و هاوسەرگیری له ته‌مه‌نی گه‌وره‌ییدا پێک بێت. به پێی هزری ئه‌فلاتون ته‌مه‌نی بچووك تا ته‌مه‌نی مه‌زن پێویسته هاوسەرگیری بکەن بۆ ئەوەی کە ژماره‌ی دانیشتوانی كۆماری ئه‌فلاتون زۆر ببێت و ، ئه‌مه‌شی وه‌كوو رێبازێك بینیووه.
بێگومان هه‌ر وڵاتێك به پێ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی سیاسه‌تی خۆی دیار ده‌كات. تولس رۆبێرت ماڵتوس له تیورییەکەی لە بارەیەوە باسی چاره‌سه‌ری كێشه‌كان ده‌كات و زۆرتر له سه‌ر تیۆری شه‌ڕ قسه ده‌كات. ویستویه‌تی كێشه‌ی دیموگرافی به شه‌ڕ چاره‌سه‌ر بكات. به پێ ئه‌م هزرە چه‌نده شه‌ڕ بەرپار بێت، ئه‌وه‌نده كێشه‌ی دیموگرافی چاره‌سه‌ر ده‌بێت. ئه‌م تیۆری شه‌ڕه بۆ هەژاریشەکانیش بەو شێوەیە پەرەیسەندووە، لەسەر ئەو بنەمایەی کە دەبێ کەس هاوکاری هەژارانی نێو کۆمەڵگە نەبێت و لە ناوبچێت.
له‌و وڵاتانه‌ی ژماره‌ی دانیشتوانی زۆره، بۆ گرتنە بەری رێ و شوێن لە دیمۆگرافیا ” دانیشتوانناسی ” و سه‌رژمێریدا بڕیاریان داوه كه هه‌ر بنه‌ماڵه‌یه‌ك ته‌نیا یه‌ك منداڵیان ببێت، بۆ نموونه وڵاتی چین وه‌هایه. وێرای ئەوەش ملیونان منداڵ له كاتی كۆرپه‌ڵه بووندا و له منداڵدانی دایكدا له ژێر ناوی مافی كورتاج دا ده‌كوژرێن. له كوردستانیش دا بۆ پاراستنی نه‌سڵ و عه‌شیره‌ت خۆیان منداڵی زۆر دروست ده‌كه‌ن. گه‌لی كورد یه‌ك له‌و گه‌لانه‌یه كه زۆر حه‌زیان له زۆربوون و دروست كردنی منداڵه. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه ده‌رفه‌تی ژیانی ئازاد كه‌مه، به‌ڵام حەزیان لە زۆرخستنەوەی منداڵە و به‌تایبه‌تیش بۆ منداڵی كوڕ ئه‌م هه‌سته قوڵتره. له راستیدا كاتێك چاو له‌م بابه‌ته ده‌كه‌ین به رێگای زۆربوونی منداڵ ده‌یانه‌وێت خۆیان بپارێزن و وه‌ك رێگاچارە پەیڕەوی دەکەن.
ئەو گەلە بندەستانەی کە ڕووبه‌ڕووی كوشتن، كۆمه‌ڵكوژی و كۆچبه‌ری بوه‌ته‌وه بۆ رێگری كردن له‌م سیاسه‌تی قڕكردن و له‌ناوبردن، زۆربوونیان وەک خۆپاراستن پەیڕەوکردووە. ئه‌قڵیه‌تی ده‌وڵه‌تگه‌را زۆرتر سیاسه‌تی خستنەوەی منداڵی زۆر دەخەنە رۆژه‌ڤەوە. ئامانجیش درێژەدانە بەو که‌لتوره‌ی له خزمه‌تی ده‌وڵه‌تدایه. چه‌نده منداڵ، ئه‌وه‌نده زۆر سه‌رباز و كرێكار دەگەیەنێت. واتاش حەز لە ده‌سه‌ڵات.
سروشتی ژن و سروشتی یه‌كه‌م زیاتر لە ژێر کاریگەری ئەو سیاسەتەدان و زۆریش زه‌ره‌مه‌ند ده‌بن. مافی سروشت پێشێل دەکرێت و روبەروی ئێش و ئازار ده‌بنه‌وه، هه‌ردووش ده‌ناڵێنن و هاوار ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه شاناز و به‌خته‌وه‌ر ده‌بێت، دیسان ده‌سه‌ڵاتدارێتی پیاوه. ئایا ژن و سروشتیش تۆڵه‌ی خۆیان له‌م ئه‌قڵیه‌ته نەکەنەوە؟
به‌رامبه‌ر ئه‌و ئاڵوزیه‌ی كه ژمارەی دانیشتوان دووچاری هاتووە، ژنۆلۆژی هێزی چاره‌سه‌ری کێشەی دیمۆگرافیە. به‌تایبه‌ت زیاتریش پێویسته راوەستە لەسەر ده‌زگای خێزان بکرێت. كاتێك مرۆڤ پێناسه‌ی بنه‌ماڵه ده‌كات، مرۆڤ ده‌گاته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه بنه‌ماڵه وه‌كوو ده‌زگایه‌كی سەرەکی له خزمه‌تی سیسته‌می ده‌وڵه‌تدایه. ده‌وڵه‌ت به ئایدیۆلۆژیای خۆی ئه‌م راستیه له سه‌ر بنه‌ماڵه ده‌سه‌پێنێ. زۆریی سه‌رباز هاوتەریبە لەگەڵ به‌هێزبوونی ده‌وڵه‌ت. چه‌نده كرێكار و خه‌باتكاری ده‌وڵه‌ت هه‌بێت، ئه‌وه‌نده به‌هێز ده‌بن. هه‌بوونی بنه‌ماڵه زۆر له‌م سیاسه‌ته‌ی ده‌وڵه‌ت زه‌رهر‌مه‌ند ده‌بێت. به‌تایبه‌تی له بنه‌ماڵه‌دا ژن زیاتر زه‌ره‌مه‌ند ده‌بێت. منداڵ خستنەوە له لایه‌كی تر گوشار لەسەر جەستەی ژن دروست ده‌كات. ئه‌مه‌ش هه‌م ده‌بێته هۆكاری لاواز بوونی ژن و هه‌م ژنیش زوو پیر ده‌كات. هاوكات له به‌ر زۆر هۆكاری لاوازبوونی ئابووری، بێكاری و ئه‌قڵیه‌تی ئایدیۆلۆژیی له ئاستێكی بەرزدا لەسەر سه‌ر ژن پەیڕەو دەکرێت، ده‌بێته هۆكاری ئاڵوزی نێوان ژن و پیاو. ئەوە کێشەیەکە لە هەموو کێشەیەکی تر زیاتر، كێشه‌ی نێوان ژن و پیاوه كه پێویسته چاره‌سه‌ر ببێت. ئه‌گه‌ر كێشه‌ی ئه‌م بوارە چاره‌سه‌ر ببێت، ئه‌و كاته ژن و پیاویش ده‌توانن خۆیان له تیۆری زۆرخستنەوەی منداڵ رزگار بكه‌ن. بۆ نمونە: هه‌موو بوارەکانی ژیان چ ئابووری، ته‌ندرووستی، سیاسه‌ت، ئایین و حقوق پێویسته له خزمه‌تی هاوژیانی ئازاد دا بێت. هه‌تا ئه‌م پەیوەندیانە خۆیان له کۆیلایه‌تی رزگار نه‌كه‌ن، هیچ كێشه‌یه‌كی دیكه چاره‌سه‌ر نابن. بۆیه ده‌زگای بنه‌ماڵه زۆرتر پێویسته به پێشه‌نگی ژن و پیاو ئازاد ببێت و دیموكراتیی ببێت.
گۆره‌پانی زانستی دیمۆگرافی – سه‌رژمێری یان دانیشتوانناسی، یه‌ك له‌و بوارانەیە ژنۆلۆژی گرنگی پێده‌دات. گۆڕه‌پانێكه كه زۆر نزیکە لە ژنەوە. دەبێ ژن بۆی هەبێت لەسەر جەستەی خۆی بڕیار بدات، به‌ڵام به‌داخه‌وه جگە لە ژن هەموو كه‌س ده‌توانێ له سه‌ر جەستەی ژن ببێته خاوه‌ن بڕیار. بۆیه ئه‌ركی سه‌ره‌كی ژنۆلۆژییە كه ژن له بواری زانسته‌وه په‌روه‌رده بكات، به‌تایبه‌تیش له سه‌ر زانستی ناسینی جەستەی خۆی و هاوكات بڕیاردان لەسەر جەستەی. به‌شداری ژن له ژیاندا به شێوه‌یه‌كی زانستی، زۆر له‌و تیوریانه پووچه‌ڵ بكاته‌وه.
ژن به تێگه‌یشتن له جه‌سته و هزری خۆی پێویسته له‌گه‌ڵ سروشت هاوسه‌نگی دروست بكات و سه‌ر له نوێ ئه‌م تایبه‌تمه‌ندیه بونیاد و پێشبخات. به‌و پێیەش ئه‌و ئاڵوزیانه نامێنێ لەسەر گۆی زەوی هاتۆتە ئاراوە. وه‌ک رێبه‌ری گه‌لی كورد رێبه‌ر عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان ده‌ڵێت: „ زۆربوونی ڕەچەڵەکی مرۆڤ پێویستی به مامەڵەی زانستی، ئایدیۆلۆژی، فه‌لسه‌فی و كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌یه، مرۆڤ دەبێ پەیوەست بەو راستیەوە زۆربوون پەیڕەو بکات. ته‌نیا به رێی زۆربوونی بایۆلۆژی نابێت، زۆربوونی كۆمه‌ڵایه‌تیش چاره‌سه‌ریه. بۆیه بۆ وڵامدانه‌وه‌ی راست به‌م بابه‌تانه پێویست‌ە به زانستی هزری و فه‌لسه‌فی پەرە بە کۆمەڵگەبوون بدەین و له‌و چوارچێوه‌شدا به شێوه‌یه‌كی ئازاد و سه‌ركه‌وتوو بژین و ئه‌مه‌ش ئه‌ركی سه‌ره‌كی و بنەڕەتیە”.