لە گوندی ژنوار Jinwar بەرەو هەوارگەکانی ژنی ئازاد

لە گوندی ژنوار Jinwar  بەرەو هەوارگەکانی ژنی ئازاد

لە رۆژهەلاتی ناوین دا دەست بە هەنگاوی یەکەمی مرۆڤبوون و هزر کرا. هەزاران ساڵ لەمەوبەر لەسەر ئەم خاکە شٶرشی ژن بەرپا بوو. ژیانی بە واتا لە کەناری رووبارەکانی دیجلە، فرات، خابور بە پێشەنگی ژنان دەستی پێکرد. هەنگاوی مێژوویی گرنگ بە شۆرشی نیۆلۆتیک نرا. مێژووی زیندووی رۆژهەلاتی ناوین، مێژووی کۆمەڵگەی رۆژهەڵاتی ناوین، هەروەها مێژووی ئێمە لە گوێبەکلی تەپە، واشۆکانی، ئۆرکێش، رووباری خەلان، بەرزایی کۆرتیک، ئەشکەوتی شانەدەر رەنگدانەوەی لەسەرمان هەیە. ئەوە راستیەکە کە بە گشتی مێژووناسان، لێکۆلەران و زانایان لەسەر هاوبیرن. ئەوە راستی و ئەزمونەکانی ژیانی ئێمەن.

لەبەرامبەر نکوڵی و گەمارۆدانی رێساکانی کۆمەڵگەی چینایەتی، چەمکی هەروەزی-کۆمیناڵ بە هەموو شێوەیەک بەرگریان کردووە و گەیشتونەتە رۆژی ئەمرۆ. کاتێ دەستمان بە کاروانی گەڕانەوەی سادەترین نوژەکردنەوەی ژیان کرد، بە دوای بەواتادارکردنی ئەزمونەکانی بیرمەندان، ئەزمونەکانی پێشوو و هی خۆمان دا چووین. لە درکی ئەوەدایەن ئەوە رەنج و هەوڵی گەورەیە کە بیرمەندانی رۆژهەلاتی ناوینی بەرەو نوژەکردنەوە بردووە. بە دوای راستیەوە بوون و لە پێناوی دا قوربانیان بە ژیان، رۆح و جەستەی خۆیان دا. ئەوەیان بە فیداکاری پاک و بێگەرد و پرسیارێکیان لە خۆیان کردبوو ” ئێمە لە کوێیوە هاتووین، مل بۆ کوێ دەنێین؟”. ئەو پرسیارە و وەڵامەکانیان ئەوانی بەرەو راستی کۆمەڵگە بردبوو. ئێمەش باوەڕمان بەو راستیەیەی ئەوان هەیە.  ئێمەش وەک ژنانێکی کە لەسەر ئەم خاکە دەژین دەلێین” ئێمە کێین، چۆن دەژین و چۆن بژین؟”. هەوڵ دەدەین ژیانمان بەو پرسیارە و وەڵامەکانیان  جارێکی بهۆنینەوە. لە کاتی هۆندنەوەشی دا لە کارێکتەری گۆڕانکاری و وەرچەرخانی هەموو سەردەمەکان دەڕوانین. لە هەموو ساتێکی بونیادنانی کۆمەڵگەدا گۆرانکاری و وەرچەرخان رووی دا. ئێمە لەوەدا  چاو لە ئەزمونەکانی هەردوو رەگەز (زایەند) دەکەین. زانست، رۆح، ئەزمون و باوەڕی و هێزی ناخیان دەبینین. شێوەکانی ژیانی ئەلتەرناتیڤیان لە ئامێز دەگرین. لە ئاست کێشەکانی کۆمەڵگە، چارەسەریەکانی ئەو سەردەمەش لە راستی کۆمەڵگەوە دوور نین. لە سەرەوە ڕا نین. نە لە دژن و نە پارچە دەکەن. خۆ بە خۆ  یەک دانە لەوانەش لە راستی دا ژن دا جێی نابێتەوە. ژن خاوەن هەڵوێست بووە لەبەرامبەر پارچەکردن. لە چیرۆکی ژیانی ژنان دا تایبەتمەندی کۆمیناڵ-هەرەوەزی، هاوبەش، یەکگرتوو و تەواوکەر هەیە. لەو شێوەیەدا دەبینین کە رێبازەکانی ژیانی ژنان بە ئامانجی هاوبەشی کۆمەڵگەوە پەرەی پێدراوە و ئەو رێبازە هاوبەشانە تا رۆژی ئەمرۆمان درێژی هەیە. دەتوانین بەو شێوە ژیانە بلێین قۆناغەکانی شۆرش یان قۆناغەکانی پێشەنگی ژن.

مەعریفەی رۆژی ئەمرۆ بانگەشەی ئەوە دەکات کە مەعریفە پێشەنگی سەردەمەکانی کردووە. ئاستی پێشکەوتنی تەکنیک و تەکنەلۆژیا بانگەشەی پێشەنگی سەردەم دەکات. پیشەسازی، ئابوری، هونەر، سیاسەت لە سنورەکانی میتافیزیک دا بانگەشەی پێشەنگایەتی سەردەمەکان دەکات بەڵام ئەو بوارانەی ژیان کاتێ ئەو بانگەشە گەورانە دەکەن نیوەی مرۆڤی ئەم سەر ڕووی زەوییەیان برسی کردووە، نیوەکەشی تریشی بەنەخۆشیەکانی سەردەم لەناودەبەن. رووبەڕووی نەخۆشیەکانی سەردەمیان کردۆتەوە بۆ نمونە شێرپەنجە و قەڵەوی. لە هەموو گرنگتر، بە رێبازی نەزانانە، مرۆڤایەتی لەناودەبەن. ژمارەیەکی زۆریان لە شەڕ و پێکادانەکانی کۆمەڵگەدا لەناوبرد. نیوەکەی تری لە جێی هەست، باوەری مەعنەویی، زیندوویی رۆحی، پڕکراون لە کین و هەستی دوژمنانە و لەبەرامبەر یەک بەکاردەهێنرێن. وەک بەردەوامی کۆمەڵکوژیەکانی هەزاران ساڵەی سەر ژن، بە رێبازی جۆربەجۆر لە رۆژی ئەمرۆدا لەسەر تەواوی کۆمەڵگە کۆمەڵکوژی بەرێوەدەبرێت. لە شوێنی ئەوەی کە سروشتی پیاو و تایبەتمەندیەکانیی شیبکرێتەوە و دۆخی پیاوێتی چارەسەر بکرێت، ئەو بابەتە وەک لاوازترین خاڵە لە بەرامبەر پیاویش بەکاردەهێنرێت. زایەندگەرێتی-سێکسیزم لەسەر راستی پیاوێتی زیاد دەکرێت و بەوەش پیاو ئەوەندی تریش لاواز دەکرێت. بەو پێیەش پیاو لە بەرامبەر ژن تاو دەدرێت و ژن دەکوژێت، پەیوەست بە ژنەوە، ژیان و کۆمەڵگە و سروشت لەناودەبرێت. هاوسەرانی هاوژیانی ئازاد هەزاران ساڵە لە یەک نامۆ دەکرێن. کاتێ لەو چەوتیانەی رۆژی ئەمرۆ و مەعریفەی تەکنیک و تەکنەلۆژیا، هەروەها ئەو زانستەی لە ئارادایە بڕوانین، باوەڕ ناکەین کە کێشەکانی کۆمەڵگە چارەسەر بکەن. قەناعەتمان بەو رێبازانە نیە. ئەو رێبازانەی ژیان کە شەڕی بێ ئاشتی، پێکەوەیی ناهاوسەنگانەی ژن-پیاو، متمانە بۆ چارەسەری پرسەکانی کۆمەڵگە نادەن. ئێمەش وەک ژنانێکی کە لەسەر ئەم خاکە دەژین و هێزی خۆپاراستنمان هەیە، بە جۆش و خرۆشی ئەو خۆپاراستنەوە دەمانەوێ بەپێی مێژووی دێرینمان جارێکی خۆڕێکبخەینەوە و هاواری نیشتەجێبوونی خۆمان هەڵدەینەوە.

لە هەموو بوارەکانی ژیان دا خۆمان رێکخستن دەکەین و هەوڵ دەدەین جێ و هەواری ژیانی ئازادمان بونیاد بنێین. لە نمونە زۆر و زەوەندەکانی دەوروبەرمان دەڕوانین. یەک لەوانەش گوندی ئۆمۆژا UMOJA لەئەفریقیاییە کە ژنان خۆیان بونیادیان ناوە. کێشەکانی خۆجێی و کۆمەڵگەیان بەو رێبازە چارەسەرکردووە و ئەو نمونەیەش بە هەموو زیندووێتیەوە تا ئێستاش بەردەوامە. ئۆمۆژا UMOJA بە واتای یەکێتی دێت. ئەو گوندەی یەکێتی ژنان، زەبرێکی گرانە لە بەرامبەر پێشکەوتنەکانی تەکنیکگەری و تەکنەلۆژیگەرێتی. لەو باوەڕەداین ئەو نمونەیە دەبێتە رێبازێکی دەوڵەمەند لە وەڵامدانەوەی پێویستیەکانی ژنان دا. بە هەمان هەستەوە ئێمەش دەمانەوێ بە ئامانجی گەورەتر بەرەو هەنگاوێکی هاوشێوە بچین. بەو پێیەش خۆمان رێکخستن کرد، پلانسازیمان ئامادەکرد و گروپی خەباتمان سازکرد. بە دامەزراندنی گروپێکی ئامادەکاری بونیادنانی گوندی ژن ناوی گوندەکەشمان دەست نیشانکرد. ناوی گوندی ژنانی ئازاد ژنوار- JINWAR دەبێت. بە دامەزراندنی ئەو گوندەش ئامانجمانە هەموو بوارەکانی ژیان وەرچەرخێنینە هەوارەگەی ژنان.

لەبەرئەوەی پێشتریش دەزانین زانیاری و وشیاری چاندن، بە ئاودێری هەنگاوی بەرەو کشتوکاڵ نا، لەوەوە بووە دارستان، لە کەپرۆکەیەکەوە هەنگاوی بەرەو شار نا و گەیشتە رۆژی ئەمرۆ. شاری یەکەممان ئوروک بووە کە رۆژی ئەمرۆ بە عێراق ناسراوە. شاری قەرتاجە بووە کە ئەمرۆ بۆتە تونس. زهنیەتی دەسەڵاتدارێتی ئاژەڵە ماڵیکراوەکانیان لەبەرامبەرمان بەکارهێنا و هەموو خراپەکارییەکیان لەبەرامبەرمان کرد. زاناییمان، واتاداریمان، شیفاگەری، سروشتەکەمان وەک دواکەوتوویی و کۆنەپەرستی بینراو و بە زانستی پۆزەتیڤیست لە دژمان بەکارهێنرا. ئەوە نەزانی زانستە کۆمەڵایەتیەکانی رۆژی ئەمرۆیە. ئێمە دەلێین ئیتر بە بونیادنانی جێی و هەوارگەی خۆمان کۆتایی بەو نەزانییە دێنین.

لە بەرامبەری نەزانی سەدەی ٢١مین گوندی ژنانی  ئازاد ژنوار- JINWAR دادەمەزرێنین. لەم خاکەدا بە دەستی ژن، زانایی و ڕەنجی ژن زۆر هەوارگە و واری نیشتەجێبوون دامەزران. لەسەر ئەم خاکە بەرهەمەکانی کەلتورەکەمان هەمیشە زیندوو مانەوە. لەسەر بنەمای ئەو زیندووێتیە گوندەکەمان بونیاد دەنێین، ئەوەش یەکەم جار نیە. لە راستی مێژوو و کۆمەڵگەکەمان دا زۆر نمونەی تریش هەن کە تا ئێستا بەناو و کەلتوری خۆیەوە، زیندوو ماوەتەوە. لە تەنیشتی هەر رێیەک دا، لە سەر هەر بەرزاییەک، لە وێنە و تابلێتێک دا، لەسەر هەر نوسینێکی دێرین دا پاشماوەی ئەو کەلتورە هەیە و ، نهێنێەکەی دەگێرێتەوە و بە بیرمان دێنێتەوە. رەنج و ناوی ژن لە هەموو جێیەک هاوارمان لێدەکات. ئەو پاشماوە زیندووانە بانگی بونیادنانی گوندی ژنانی ئازادمان لێدەکەن. لەبەرئەوەی کە تا ئێستا زۆر گوند و جێنیشین و هەوارگە بەناوی ژنەوە هەیە. نمونە بەرزایی-گرێ سەلمە، دایکابەهار، گوندی مەلەک، خربێ بەنات، گوندی حەیات و هتد. ئەو ناوانە هەم بە واتای ژن و هەم ژیانە. ئێمەش بە جۆشی ئەو مێژووە دێرینە ملی رێمان گرتەبەر و بە رەنج، خۆشەویستی و فیداکاری هەڤاڵانمان درێژەی پێدەدەین. بەو پێیەش درێژە بە کەلتور و نەریتی دێرینمان دەدەین.

لە رۆژهەلاتی ناوین دا بە تایبەتی لە رۆژاڤادا باسکردن لە بونیادنانی بوارەکان، کار و پیشەی هەر کەسێک نیە. لە جوگرافیایەک دا کە هەموو جێیەک دادەرمێ و هەڵدەوەشێت، ئێمە باس لەبونیادنان دەکەین، ئەوەش دەبێتە گەورەترین زەبر لە زهنیەتی هەڵوەشێنەر. ئێمە لە دید و نیگای ژنەوە سەیری سەردەم و هەرێمەکە دەکەین. لەو چوارچێوەیەدا لە دید و بۆچوونی خۆمان دا باس لە بونیادنان دەکەین. لەم کاتەدا باس لە بونیادنانی ژیانێکی کۆمەڵایەتی  لە رۆژئاڤا رێک شایانی مێژووی کەلتوری دەولەمەندی رۆژهەڵاتی ناوینە. شایانی مێژووی ژنانی رۆژئاڤایە. لەبەرئەوەی ماڵ و دیوارە مێژووییەکانی کە بونیادنراوە بە هەموو زیندووێتیەکی خۆیەوە  هێشتا بە پێوەیە. ئێمەش ئەو زیندووێتیە لە نێو دڵی شۆرشی ژن دا، لەسەر خاکی رۆژئاڤا درێژە پێدەدەین. ئەو کاروخەباتی بونیادنانە رەنگدانەوەی پەیوەستبوونمان بە مێژووەکەمان و یادەوەریەکانمان و ئایندەی ئازادمانە.

لەوانەیە زۆر کەسی تر بەدەر لە ئێمە بیریان لە بوار و گوندی ئازادی ژنان کردبێتەوە و جیاوازییەکانیشیان دەستنیشان کردبێت. لەوانەیە کتێب و رۆمان نوسرابێت. بیر لە ژیانێکی جیاواز کرابێتەوە، تەنانەت دەزانین کە زۆر لێکۆڵینەوەی ژیانی ئەلتەرناتیڤ وەک خەیاڵ و یۆتۆپیا تا رۆژی ئەمرۆ هاتوون. وەک چۆن لە کتێبی وڵاتی رۆژی Thomasso Campanella ، هەرچۆن لە کتیبی وڵاتی ژنان Charlotte Gîlman ئاماژەیان پێکردووە، پێدەچێ بۆ هەوارگەی ئازاد، پەرە بە زۆر بیر و بۆچونی دەوڵەمەند درابێت، بەڵام باش دەزانین کە ئەو خەیاڵ و هزری ژیانی ئازاد چۆن رووبەڕووی کۆمەڵکوژی و زوڵم بۆتەوە. هەروەها زۆر باش دەزانین کە هزری ئازاد، یۆتۆپیاکانی ژیان لە کەسایەتی ژنان دا چۆن ئاوەژوو کراوەتەوە و چەواشەکراوە،بەلاڕێدا براوە، بە درۆ و خەڵەتاندن بێ سەرپەرشت و بێ سەروبەرکراوە. کاتێ باس لە گوندی ئەکۆلۆژی-ئازادی ژنان دەکەین تەنیا بە خەیاڵ و یۆتۆپیاوە خۆ قەتیس ناکەین، بەڵکو خاوەنداری لە هێز و کردەی بونیادنانی ئەو خەیاڵانەی خۆمان دەکەین. ئەو خەیاڵ و یۆتۆپیایانەمان لەسەر ئەو خاکەی کە گەشەی کرووە، سەرنوێ چاوەڕێی بوژانەوەیە. هاوارمان بۆ دەکەن. جیاوازییەکانمان بە زانایی خۆمان، بە ئەتیک-ئەستاتیک، بە جوانی هزرمان، بە باوەڕی، وشیاری مێژوویی، تێکۆشانی ژنان، بە لێگەڕینی واتای ژیانی ئازادی دێنینە ئاراوە. بۆ ژیانیی کردنی خەیاڵەکانمان، لە ئاست ئەو بانگەشە بەهێزەمان دا، تا دوایی تێدەکۆشین، لەبەرامبەر هەموو جۆرە هەلوێستێکی کۆنەپەرست، بێباوەڕ، هێرشبەر و بۆچونی دژبەر و ئەوەش یەکێکە لە ئامانجە بنەڕەتیەکانمان.

ژنانی JINWAR لە هەوارگەی ئازادیان دا، پەرە بە وشیاری مێژووییان دەدەن و لە ئاکادیمیاکانیان دا ئەو خەباتە دەکەن. وشیاری شیفایی لە بواری تەندروستی دا بەکاردێنن و نیشتەجێیان و دانیشتوانیان لە هەموو دەرد و بەڵایەک رزگار دەکەن. منداڵانیان لە خوێندنگەکانی خۆیان پەروەردە و زانا دەکەن. ئەرکی ژنانی زانا و  وشیار لە وارگەی ئازادی خۆیان دا پێک دێنن. بە زانستی ژن JINEOLOJÎ پەروەردە، هونەر، بەرهەم، ئەکۆلۆژی و ئابوری، پرسی دیمۆگرافی، تەندروستی، مێژوو، ئەتیک-ئەستاتیکی خۆیان بە وشیاری خۆپاراستن قاڵ دەکەنەوە و بەڕێبازی خۆیان چارەسەری پرسە کۆمەلایەتیەکان بکەن. لەبەرامبەر شێوە ژیانی رۆژی ئەمرۆ وەک ئەلتەرناتیڤ گوندی ئەکۆلۆژی و ئازاد، گوندی JINWAR بەو زانایی و وشیارییەوە بونیاد دەنێن و بەو هەستیارەوە ژن روو لە کۆمەڵگە دەکەن.

لەبەرئەوەی کە دەزانرێت لە رۆژی ئەمرۆدا، هەموو دەڤەرێک بوونەتە گۆڕەپانی شەڕ و قڕکردن. ئەقڵی شەڕ لە بەرامبەر هەموو رەنگەکان، هەموو کۆمەڵگەی ئازادی و یەکسانیخواز، لەبەرامبەر هەموو هێزەکانی لایەنگری چارەسەری ئازادیخوازانە لەسەر پێیە. ئەو ئەقڵەی شەڕ زیاتر لە بەرامبەر ژنان ، مندالان و کۆمەلگە بێ بەرگرییەکان بەکاردەهێنرێت. دەرفەتی ژیانی ئازاد وشک دەکرێت. لەبەرامبەر وشکردنی بوارەکانی ژیان، پەرەدان بە بونیادنانی JINWAR  و نیشتەجێکردنی ژن و منداڵانێکی کە قوربانی شەڕن، پیرۆزترین ئەرکەمانە لە رۆژی ئەمرۆدا. لەگەڵ ئەو ژن و منداڵانەی کە باسمان کردن، ئەو ژنانەشی کە بەهێزی خۆیان بەشداری ئەو خەباتە بوون بە خەیاڵی هەرێمی ئازادی ژنان هەموو دەرفەتی خۆیان پێشکەش بکەن، یۆتۆپیاکانی ئازادیان پێک بێنن لە گوندی JINWAR دا بەشداری دەکەن. ئەو ژنانەی کە بە پەروەردەکردنی کۆمەلگە هەڵدەستن، دەبنە دانیشتوانی ئەو گوندە. دایکانمان کە بەشێکی ئەو مێژووە زیندووەن، وەک سەمبولی لەسەر پێمانەوە  بە ئەزمون و وشیاری خۆیان لە JINWAR دا بەشداری دەکەن. بە رێبازی کشتوکاڵیان، بە ناشتنی دار، بە بەرهەمهێنانی بەروبووم، بە زاناییان لەسەر بەخێوکردنی ئاژەڵ، شیر دەکەنە ماست و پەنیر و زانایی مێژوویان دەکەنە هەوێنی ژیان.

دەرگامان کراوەیە بۆ ئەو کەسانەی کە بە پرۆژەی تایبەتی خۆیان دەیانەوێ ئاکادیمیاکانیان بونیاد دەنێن، ناوەندی پزیشکی سروشتی دادەمەزرێنن، پەرە بە دروستکردنی پارکی مندالان دەدەن، پەرە بە رێبازی بەدەستهێنانی وزەی رۆژ دەدەن، کێلگەی بەخێوکردنی ئاژەڵان دروست دەکەن و ئەوانەی خەیاڵی دامەزراندنی کارگەری درومانیان هەیە، ئەوانەی دەیانەوێ ناوەندی هونەر، ناوەندی پیشەیی دامەزرێنن.

لەرۆژی ئەمرۆدا دەبینین کە پلەی مۆدێرنبوون و پێشکەوتن، بونە زەقورە و بینا چیمەنتۆییەکانیانە، بەلام ئێمە پێویستمان بە تێپەراندنی ئەوانەیە و هەوڵ دەدەین کە بە کەلتوری خۆمان مەیدانی ژیان بونیاد بنێین. لەسەر ئەو بنەمایە خانووەکانی JINWAR کە جێی بە یەکگەیشتنی ژنە، بەشێوەیەکی ئەکۆلۆژییەکی راست و سودبەخش و بە خشت و قوڕ دروست دەکەین. لە هەموو دەڤەرێکی رۆژئاڤا ئەو جۆرە بیناسازیە دەبینین. ئێمە ئەو خانووە خشتانە بە هێندەی دڵمان گەرم و خۆشگوزەران دروست دەکەین. لەوانەیە کە دروستکردنی خانوو لە خشت و قوڕ بۆ هەموو کەسێك بە جۆش و خرۆش نەبێت، بەلام لە دەڤەرێک کە شەڕی تێدایە، لەنێو گولە، خوێن و ئارەقەدا، لەناو تۆز و خۆڵی باروت و لە جێیەکدا کە پارچەی لاشە کۆدەکرێتەوە، دروستکردنی خانوو بەخشت و قوڕ، لە رووی چەمکی فەلسەفەیانەی ژیانەوە و دیدی خەباتەوە، جیاوازە. ئێمە ئامانجەمان بونیادنانی هەوارگەیەکی وەهایە کە ژن و منداڵان بتوانن بە دلێکی ئارام تێدا نیشتەجێ ببن، قسە بکەن، خۆیان گەرم بکەنەوە، خۆیان بشۆن، لەسەر سفرەی خۆیان دۆست و ناسیان کۆبکەنەوە. لەوانەیە بۆ زۆر کەس، کۆمەلگە-سیستەم ئەو بونیادنانە جیاواز نەبێت و لە پاساو و هۆکارەکەی کەموکوڕی هەبێت، بەڵام لە رۆژئاڤا و رۆژهەڵاتی ناوین دا ئەو دۆخە بەپەلە و ژیانییە. رزگارکردنی ژیانی ژن و منداڵان بە بونیادنانی بواری نوێی ژیان بەنرخ دەبێت. دڵنیاین و لەگەڵ هەموو بێ دەرفەتی و تەگەرەش هەوڵ دەدەین پەرە بە ئامانجەکەمان بدەین. دڵنیاین لەوەی لەم بوارەدا پێویستیمان و جۆشی جێدەستی ژنان و رەگی بەرگریکارانەی ژنان، بەهێزن. دەلێین کە سەردەم، سەردەمی بوژاندنەوەی ئەو رەگە بەرگریکارانەیەیە. هەر گێژاوێک لە نێو خۆی دا زیندووبونەوە و نوێبونەوە لەخۆدەگریت. دڵنیاین کە ئەو گێژاوەی رۆژهەڵاتی ناوین بە پێشەنگی ژنان چارەسەر بکرێت و بەرەو ژیانێکی دیموکراتی و ئازادیخواز بگۆڕێت. لەسەر ئەو بنەمایە بونیادنانی JINWAR تەنیا بونیادنانی گوندێک نیە، بەڵکو جێی نیشتەجێبوونە، بونیادنانی ژیانێکی نوێیە. بە بەرپابوونی شۆرشی ژن لە رۆژئاڤا، بونیادنانی بوارەکانی ئازاد بە دەستی ژنان و بە بونیادنانی گوندێک پێشەنگایەتی دەکات و ئامانجی سەرەکیمان بڵاوبونەوەیەتی بە هەموو باکوری سوریادا. بە گوندێک هەموو پرسە ئەکۆلۆژی، ژیانی  و سیۆسیۆلۆژیەکانمان چارەسەر نابێت، بەڵام زیادکردنی ئەو بوارانە دەرفەتی ژیان بۆ هەموو کەسێک دەڕەخسێنێت و بۆ ئەوەی کە شۆرشی رۆژئاڤا بگەیەنینە بەرزترین ئاست، دەبێ ژیان بونیاد بنێین.  ئەو خەباتە لە باکوری سوریا دەکرێت ببێتە یەک لە گەورەترین پێویستیەکانی خەباتی بونیادنان. خەباتی بونیادنانی ژیان JINWAR دەکرێت ببێتە رەنجی دەست و رووناکی چاوی هەموو کەسێک. ئەو خەباتە بۆ هەموو شێوە پشتگیری و هاوکارییەک ئامادەیە. داخوازی هاوکاری و پشتگیری ماددی و مەعنەوی ئەو رۆحەی لە رۆژهەلاتی ناوین دەژی، بەهێزتر بکات و هەست و حەسرەتی ژنان بەرەو JINWAR دەخرۆشێنێت. بەو هیوایەی کە پێکەوە لە گوندی ژنانی ئازاد JINWAR یەکتر ببینین.

کۆمیتەی ئامادەکاری ژنوار JINWAR

You might also like