نمونەی گوندی ژنان ئومۆژا- UMOJA
رۆژانەیی
گوندی ئومۆژا ٣٨٠ کم دووری پایتەختی کینیا، نایرۆبیە. ئەو گوندە تەنیا لە لایەن ژنانەوە بەرێوەدەبرێ و ژنانی تێدا دەژی. بە زمانی سواهیلی خەڵکی کینیا ئومۆژا واتە یەکێتی. ئەو گوندە لە ساڵی ١٩٩٠ لە لایەن رەبەکا لۆلۆسۆلی-یەوە کە ڕوبەڕووی توندو تیژی بۆوە دامەزرا. هەتا ئێستا لۆلۆسۆلی وەک دایکی گوند پەسەندکراوە. لۆلۆسۆلی هەتا ئێستا لە کینیا لە بەرامبەر کردەوەکانی وەک خەتەنەی کچان، دەستدرێژی، هاوسەگیری لە تەمەنی بچوک دا بەشێوەیەکی چالاکانە تێدەکۆشێت. لۆلۆسۆلی لەگەڵ ١٤ هاورێی خۆی لە ساڵی ١٩٩٠ دا لەلایەن سەربازانی ئینگلیزەوە دەستدرێژی کراوەتە سەریان دێنە گوندی ئومۆژا و دەست بە هەوڵەکانی دامەزراندنی ئەو گوندە دەکەن. لە کاتی دامەزراندنی گوندەکەدا زۆر جار پیاوان گێچەڵیان پێکردووەن و دامەزراندنی گوندەکەیان هەروا کارێکی ئاسان نەبووە.
لەو گوندەدا ژنێکی ١٦ دەژی کە بە زۆرەملێی لەگەڵ پیاوێكی ٨٠ ساڵە هاوسەرگیری پێکراوە. زۆر ژنانی گەنج هەن بەهۆی فرۆشتنیانەوە لە لایەن خێزانەکانیانەوە هەڵهاتوون. هەموو پێکەوە فێری ژیانی هاوبەش بوون. ئەو ژنانەی هەموو ژیانی کەلتوری پیاوسالاریان بەجێهێشتووە لە گوندەکەدا هەموو کاروبارێکیان هەر خۆیان دەیکەن.
ئەو ژنانە ماوەی ٢٥ ساڵ زیاترە لە نێو ئەو گوندەدا لە ئارامی دا دەژین. بەرهەمەکانیان ئیشی دەستین و دەیفرۆشنەوە بەو کەسانەی کە سەردانیان دەکەن. داهاتەکانیان زۆر کەمە بەڵام ئازاد دەژین. لە ناو گونددا ٦٠ ژن و ٢٠٠ منداڵ هەن. لۆلۆسۆلی بەرپرسیاری گوندەکەیە دەلێ ” دەرگامان بۆ هەموو کەس کراوەیە”. لەو گوندە خوێندنگەیەک هەیە بۆ منداڵەکان و تەنانەت کراوەیە بۆ ئەو منداڵانەی کە لە گوندەکانی تری ژێر کاریگەری پیاوسالارییەوە دێن.
لە کینیا ئەو ژنانەی لە توند و تیژی ژنان هەڵهاتوون لە گوندی ئومۆژا پێکەوە دەژین و قەدەغەیە کە پیاوان بێنە ئەو گوندە . لەم قۆناغەدا کە ئامادەکاری واری ژنانی ئازاد-ژنوار لەرۆژئاڤای کوردستان دەکرێت گوندی ئومۆژا نمونەی ڕەنجی ژنە لە بونیادنان و دامەزراندنی گوند دا.
لێکۆڵینەوە لەسەر گوندی ژنان