ژن، خاوەنی ژیان، خاک و راستیە. دەبێ بۆ وەفاداری ڕێ لە کوشتنی جەستەیی و رۆحی ژن بگرین، دەبێ پرەنسیپ لە کەسایەتی ژنان دا هەبێت، بەڵام ئەوە بە چەقۆ و بە کوشتن نابێت.
من بە رێزەوە پێشوازیم لە ئێوە و پارتیبوونتان کرد و هاوکارتان بووم. من هەمیشە وتم، پێویستە ئێوە ببنە گەرەنتی ئازادی ژیانی ئازاد و جوان. رۆژێک بە مسۆگەری دەگەنە ژیانێکی بەهێز کە بتوانن پیاوی کۆنەپەرست، درۆزن و زۆردار بێننە سەر رێ. بەو باوەڕیە من تا دوایی درێژەمان بە هەوڵەکانم دا. مرۆڤ بە موڵکردنی ژن نابێتە پیاو و گەورە نابێت. نە من ویستم وەها گەورە ببم، نە ویستم ببمە پیاو، تەنانەت پیاوێتیەکی وەهام بۆ خۆم وەک بێ کەرامەتی دەبینی. دەزانم ژنانم خستە دۆخێکی زەحمەتەوە. من ژنم خستە دۆخی پارچەیەک لە ئاگر، لە درکی ئەوەدام. دەزانم ئەوانەی لە نێو خۆیان دا دوژمنایەتی دەکەن، زۆرێکیش بێ مافی دەکەن. من بە تەنیام هێشتنەوە، ئەوەش دەزانم. بەڵام گرنگترین راستیەکی کە دەمەوێ ئێوە ئاگاداری بن؛ پێویستە ئێوە بە هێندەی دەستنیشان کردنی چارەنوسی شەڕ، چارەنوسی ئاشتیش دیار بکەن و بەهێز ببن. بێ ئەوە ژیان حەرامە. بێ ئەوەش وەفاداری نابێت.