له بنجی وشه‌وه به‌ره‌و زانستی واتا
بنجی وشه‌ی ژیان له‌گه‌ڵ زینده‌وه‌ره یه‌ك شانه‌كان له ئاودا ده‌ستیپێكرد و به په‌ره‌سه‌ندنی هه‌زاران ساڵه به‌رده‌وام بوو. سروشت به ژیانی یه‌ك شانه، له‌گه‌ڵ یه‌كتربینینی وشكانیدا خۆی سه‌نتێز كرد. له هه‌ر گه‌ڵایه‌كدا، له هه‌ر گوڵێكدا، له هه‌ر سه‌وزاییه‌كدا، ژیان به سه‌نتێز و ئافراندنه نوێیه‌كان به‌رده‌وام ده‌بێت. پەرەسەندنی زمان تاک لایەنە نیە، بەڵکو لە سروشت دا خۆی سەنتێز دەکات و نوێ دەکاتەوە و بەرەو زیندووی فرەشانە هەنگاو دەنێت و لە هەوا، لە خاک، لە دەریا و لەبن زەوی و هەموو دەڤەرێک هەوا و رۆژ خۆیان دەگەیەننە یەک کە هەبوونی خۆیان بونیاد بنێن و ئەوەش بە شێوەی سوڕ و تا ئەو کاتەی سەنتێزی دوایی بەناوی مرۆڤ گەشە دەکات. ئەو خولێکی سوڕانەوەیە ، پرۆسەیەکە دەخرۆشێت. به هاوئاهه‌نگه‌كه‌ی ناخی له هه‌ر ئافراندنێكیدا خۆی بنیات ده‌نێت و زۆر به كاراكته‌ری مێ ده‌چێت. جه‌سته‌ی ژن كه خۆی دەئافرێنێت و بناغه‌ی دواتری خۆی بنیات ده‌نێت، زۆر به‌و سروشته ده‌چێت كه خۆی نوێ ده‌كاته‌وه و به‌رده‌وام ده‌بێت. ئه‌م ڕاستییه هه‌م مرۆڤ سه‌رسام ده‌كات، هه‌میش دەهەژێنێت.
ئەو سوڕە وه‌ك ئه‌نجامی سه‌نتێزی سروشتی له جه‌سته‌ی ژن‌دا و له كۆمه‌ڵگه‌ی ژن یان ژن-پیاو دا خۆی ده‌گه‌یه‌نێته شێوه‌ی كۆتایی. ئه‌گه‌ر ئێمه ئه‌مڕۆ ئه‌وه وه‌ك ئه‌نجام دابنێین، ئایا ناتوانین بگه‌ینه ئه‌م ئه‌نجامه؟
له سه‌ره‌تای کۆمەڵگەبوون دا ئایا په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌ندامەکان له‌گه‌ڵ یه‌كتر چۆن بووه؟ ده‌گوترێت زمانی هێما به‌كارده‌هێنرا. له هه‌مان كاتدا ده‌گوترێت ده‌نگه‌كان له قورگه‌وه ده‌ردەچوون و زمانی جه‌سته‌ش به‌كارهێنراوه. به‌ڵام ئێمه بە دوای ئەو گوزارانەدا دەگەرێین کە یه‌كه‌م جار به‌كارهێنراون. ئایا یه‌كه‌مین گوته كه هاتۆته سه‌ر زار چی بووه؟ یان له لایه‌ن كامه ڕه‌گه‌زه‌وه پێشخراوه؟ كاتێك مرۆڤ ده‌ڵێت گوته له ده‌م ده‌رده‌چێت، مرۆڤ وا هه‌ست ده‌كات قسه دەردەپەڕێت.
له ڕۆژگاری ئەمرۆمان دا ئه‌و گوتانه‌ی له ده‌م ده‌رده‌چن، گوته‌ی له‌به‌ركراو و شێوه‌گرتوو به هه‌زاران ساڵه به‌كارده‌هێنرێن. ئه‌و گوتانه‌ی له سه‌رده‌مه سه‌ره‌تاییه‌كان به بیركردنه‌وه و تێگه‌یشتن له واتاكه‌یان، گوته‌گه‌لێكی ئه‌و مرۆڤانه‌ن كه گه‌یشتوونه‌ته جیاوازییه‌كانی خۆیان و هه‌بوونی خۆیانی پێ ده‌ستنیشان ده‌كه‌ن.
هه‌ر قسه‌یه‌ك كه له ده‌م ده‌رچووه، هه‌م له لایه‌نی فیزیكی دا لەرەکانی ده‌نگ، قورگ، له‌باتی زمانیان پەرەیپێدراوە، هه‌میش له لایه‌نی پێشكه‌وتنی مێشكه‌وه به شێوازی هاوئاهه‌نگی لەگەڵ گوته‌كان هونه‌ری ئافراندنی گوته پێشكه‌وتووه. ئه‌مه بابه‌تێكه كه هه‌میشه سه‌رنجی مرۆڤه‌كان ڕاده‌كێشێت و لێی ده‌كۆڵدرێته‌وه. ئه‌و گوته‌یه‌ی یه‌كه‌م جار بیری لێكرایه‌وه واتادار بوو، بوو به ئه‌زموونی یه‌كه‌می زانست و هه‌تا ڕۆژی ئه‌مڕۆمان هاتووە، به‌ڵام وەک پەیڤ مایەوە، واته له‌نێو پیته وشكه‌كاندا هێڵدرایه‌وه، چەواشەکرا، پەیڤێکی کە ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی به‌تاڵ كراوه‌ته‌وه، ده‌ربازی چالاكی بوو. هه‌روه‌ها ژیان به گوته بێ ناوه‌ڕۆكه‌كان له لایه‌ك و كۆمه‌ڵایه‌تیبوونیش له لایه‌كی دیكه‌وه چەواشەکرا. زایه‌ند به گوته‌گه‌لی زایه‌ندپه‌رست گه‌مارۆ درا. ئێمه‌ش بە دواداچونمان بۆ ئەو وشانە کرد کە له كاراكته‌ری مێ و له ڕاستینه‌ی خۆیان دوورخرانه‌وه. هه‌ر وشه‌یه‌كی به زۆر واتا به‌كارهێنراوه. بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ینه بناوانی گوته‌كان له به‌دواداچوونمان به‌رده‌وام ده‌بین.
هه‌ر گوته‌یه‌ك له كاتی خۆی و له‌و كه‌لتووره‌ی تێیدا ده‌ژی واتایه‌ك ده‌دات، هه‌مان گوته له كاتێكی دیكه و كه‌لتوورێكی دیكه واتایه‌كی دیكه ده‌دات. هه‌روه‌ها شێوه زۆر جیاوازه‌كانی ژیان و چه‌قبه‌ستن له‌گه‌ڵ خۆیان دێنن. له هه‌مان كاتدا ڕاستینه‌ی ئه‌و ژیانه‌ی كه به گوته بنیات ده‌نرێت، كه‌لتوور، باوه‌ڕی، ئه‌خلاق، ئەتیك، ئهستاتیكی كۆمه‌ڵایه‌تی دیاری ده‌كات.
له لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ماندا هه‌تا بنجی وشه‌كان شۆڕ ده‌بینه‌وه و ده‌گه‌ینه واتاكانیان. له‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه‌دا ئه‌تیمۆلۆژی و ئه‌پسته‌مۆلۆژی ده‌كه‌ین. ئه‌تیمۆلۆژی ده‌بێته زانستی بنجی وشه‌كان. ئێمه‌ش له سه‌ر بنجی خۆمان ژیانێكی واتادار پێشده‌خه‌ین و له‌سه‌ر بنجی خۆمان چرۆ ده‌كه‌ین. وشه‌ی ئه‌تیمۆلۆژی خۆی له خۆیدا وشه‌زانییه. له ڕاستیدا به كوردی گوتنی ئه‌و چەمکە بۆ ئێمه ناسراو و نزیكتر دێت. له‌به‌ر ئه‌و هۆكاره له‌مه‌ودوا له بری «ئه‌تمۆلۆژی»، «وشه‌زانی» به‌كاردێنین.
له ده‌ستپێكدا باسمان كردبوو كه ئامانجی ئێمه له‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه خۆگه‌یاندنه به زانستی واتا. له به‌ئه‌نجامگه‌یاندنی ئه‌م كاره، ئێمه ئه‌پیسته‌مۆلۆژی ده‌كه‌ین. ئه‌پیسته‌مۆلۆژی له بنه‌ڕه‌تدا فه‌ڕه‌نسییه. له واتای تیۆریی زانین دا به‌كارده‌هێنرێت. ئێمه‌ش گوته‌كانی خۆمان به واتا دروسته‌كانی ئه‌وان كۆده‌كه‌ینه‌وه. ئه‌پیسته‌مۆلۆژی به كوردی «زانینناسی»یه. جیاوازی ئێمه لێره‌دا ئه‌وه‌یه؛ به بۆچوونی ژنۆلۆژییانه‌ی خۆمان، به شرۆڤه و بیری خۆمان ده‌گه‌ینه ئه‌نجامه‌كان.
داپیرانمان كه ژیان، واتا و وشه و شێوە سروشتیەکەیانی داڕشتووە، له‌وانه‌یه ئه‌م چەمکانەی ڕۆژی ئه‌مڕۆ به ناوی ئه‌تیمۆلۆژی و ئه‌پیسته‌مۆلۆژی به‌كارنه‌هێنابن، به‌ڵام بۆ له یه‌كتر تێگه‌یشتنمان، له ڕۆژی ئه‌مڕۆدا ئه‌و چەمکانە به‌كاردێنین.
له به‌رده‌وامی ئه‌م به‌دواداچوون و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌دا، ماڵپه‌ڕه‌كه‌مان «ژنۆلۆژی» و داپیرانمان له لاپه‌ڕه‌ی ده‌ستپێكدا بۆ ئێمه ده‌بێته ڕێبه‌ر و سەرچاوە. ئه‌و ژنانه‌ی كه ده‌یانه‌وێت به دیداری ئێمه شاد بن، با پەیڤی خۆیان لەسەر پەیڤەکانمان زیاد بکەن. ئه‌گه‌ر بیانه‌وێ واتایه‌كی گه‌وره‌تر به ژیانی ژنان و زانستی ژنان بده‌ن و به‌م بابه‌تانه په‌یوه‌ندیدار بن، باشتر ده‌توانن ئه‌م خه‌باته سه‌رخه‌ن. له‌به‌رئه‌وه ئێمه ناوی به‌شێكی ماڵپه‌ڕه‌كه‌مان كرده «بنجی وشه». ئێمه ناڵێین «به ناوی خودا بخوێننه‌وه». ئێمه ناڵێین «به ڕووناكیی گوت ببه و بوو». ئێمه ده‌بینه ڕێبواری کاروانی واتای گوته‌ی ئه‌و مرۆڤانه‌ی كه ڕاستیان گوتووه و به‌پێی ئه‌و ڕاستگۆییه ژیاون. هه‌تا بتوانین ژیانمان بە پێی ئەو راستیە ئالوگۆڕ بکەین، ده‌كرێ له ڕووناكی‌دا ببینه ڕووناكی. ده‌كرێ وشه‌كانمان له ئاگرگه‌ده‌كان به ئاگر بشۆین و پاكیان بكه‌ینه‌وه. ده‌كرێ له‌گه‌ڵ واتای «ژن ژیانه» دیمانه‌ی نوێ ساز بكه‌ین، ئێمه تازه له سه‌ره‌تاوه ده‌ستپێده‌كه‌ین، به‌ڵام له ناخەوە ده‌ستپێده‌كه‌ین. ئێمه به‌ڵێن به ژنان ده‌ده‌ین و ده‌ستپێده‌كه‌ین. له‌م لێگه‌ڕینه‌دا هه‌ندێك ئه‌نجام هاتونەتە ئاراوە،له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌ر چەمک و وشه‌یه‌ك له كاته‌كانی خۆی و شوێنه‌كانی خۆیدا واتایه‌ك ده‌ده‌نه مرۆڤه‌كان. له كات و شوێنێكی دیكه‌دا واتایه‌كی زۆر جیاوازتر ده‌ده‌ن. ده‌گۆڕدرێن. له ڕێبازه‌كانی لێكۆڵینه‌وه‌ماندا چاودێری چوار پڕۆسه ده‌كه‌ین. به لێكۆڵینه‌وه‌ی میتۆلۆژی ده‌ستپێده‌كه‌ین، به ئایینه‌كان به‌رده‌وام ده‌بین، به فه‌لسه‌فه یه‌كتر ده‌بینین و به زانستی كۆیان ده‌كه‌ینه‌وه، به‌ڵام به «ژنۆلۆژی» ده‌گه‌ینه ئه‌نجام.
ئێمه لێكۆڵینه‌وه‌كه‌مان له‌نێو هه‌ڵسه‌نگاندنی ڕسته به ڕسته ناخنكێنین. له‌نێو سه‌رچاوه مێژووییه‌كان ونیان ناكه‌ین. به‌م ڕێبازه خۆمان ده‌گه‌یه‌نینه ڕاستی، جار جار به گێڕانه‌وه‌كانی ژنه زانا هاوچه‌رخه‌كان ده‌بینین چیرۆكه میتۆلۆژییه‌كان و چیرۆكه‌كانی ئه‌مڕۆ چه‌نده له یه‌كتر ده‌چن. ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێ له‌گه‌ڵ ئێمه ڕێبوار بن و ئه‌وانه‌ی قسەیەکیشیان بۆ ئێمە هەیە، پێیان ده‌ڵێین فه‌رموون بۆ ماڵپه‌ڕی ژنۆلۆژی.
له ڕێبواریماندا بۆ بنجی وشه‌كان، گوته‌كانی هاوڕێبازی ئازادیمان به‌ڕێز «عه‌بدوڵا ئۆجالان» ده‌ڕژێنینه ناو دڵ و مێشکەوە.
له فیزیكه‌وه هه‌تا بیۆلۆژی زۆر پێناسه‌ی زانستیی گرنگ پێشخراون. هیچ بزووتنه‌وه‌یه‌كی فكری، ناتوانێ جیاوازتر له‌و فۆرمانه‌ی له‌ناویاندا ده‌ژی پێشكه‌وێت. گرنگ ئه‌وه‌یه هزر- فكر فۆرمه مادییه‌كانی چۆن ڕه‌وا ده‌كات. كاتێك بابه‌تی ڕاستینه‌ی كۆمه‌ڵگه ده‌بێته بابه‌تی قسه كردن، فۆرمی مادی خۆیشی ده‌چێته هه‌مان باری ئه‌و فۆڕمه فكرییانه‌ی بنیات نراون و ساز كراون. فۆڕمه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به زمانیشه‌وه، له‌گه‌ڵ زهنیه‌ت و فكر پێویسته وه‌ك سرووشته نه‌رمه‌كان هه‌ڵسه‌نگێنرێن. سرووشته نه‌رمه‌كان به گۆڕینه‌وه‌ی وزه‌ی فكری و قازانج كردنی فۆڕم به ئه‌نجام بگه‌ن.
بێ ئه‌وه‌ی مرۆڤ به زانینێك، به باوه‌ڕییه‌ك و به چه‌قبه‌ستوویه‌ك باوه‌ڕ بكات، زۆر دژواره مرۆڤ به‌رده‌وامی به ژیانی خۆی بدات. له‌و بابه‌ته‌دا مامەڵەی مه‌ترسیدار ئه‌وه‌یه كه چه‌قبه‌ستن وه‌ك ڕاستینه‌ی وشك و نه‌گۆڕ په‌سه‌ند كراوه. هێنده‌ی كه سنووره‌كانی بیركردن و هیوا نییه، له درووستبوونی ئه‌وانیشدا، له ده‌ره‌وه‌ی خود، كه‌س به‌ربه‌ستێكی جدی نییه. ته‌نها با هه‌ندێك ناموس، ئه‌شق و عه‌قڵی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌بێت! له ژیانی مرۆڤێكدا هیچ شتێك هێنده‌ی گه‌یشتن به ڕاستییه‌كان به‌هادار نییه. گه‌ڕان به دوای ڕاستیدا، به‌نرخترین خه‌باتی مرۆڤه. ئه‌گه‌ر پێویست بكات مرۆڤ به كورتی پێناسه بكرێت، مرۆڤ ئه‌و هه‌بوونه‌یه كه ده‌توانێ ڕاستی پێكبێنێت. چەمکی ڕاستی له چاره‌سه‌ری پراكتیكیدا كاریگه‌ری گه‌وره پیشان ده‌دات، ئه‌م ڕاستییه به تێربوونی ئه‌ستا‌تیك، به پێشكه‌وتنی لایه‌نه جوانه‌كان ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌كرێت. ڕاستینه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هه‌ر كه به زانستی، فه‌لسه‌فی، ئهستاتیكی ئاشكرا ده‌كرێن، ده‌رفه‌تگه‌لی ژیانی ڕاستر، باش و جوانتر زیاتر ده‌بن.
عه‌بدوڵا ئۆجالان
كێشه‌ی كورد و چاره‌سه‌ری نه‌ته‌وه‌ی دێمۆكراتیك
هه‌ڤاڵ ڕومه‌ت