ئێتیمۆلۆژیای زاراوە رەسەنەکانی مرۆڤایەتی
ئێتیمۆلۆژیای زاراوە رەسەنەکانی مرۆڤایەتی
زاراوە (ئاریه‌ن): له زمانی سانسكریتیدا به مانای (ڕه‌سه‌نه‌كان-به‌شه‌ره‌فه‌كان) دێت. وشه‌كه خۆی وه‌ك (ئاریا) دەردەبڕدرێت. له زمانی ئینگلیزی‌دا به (ئاریا)، له زمانی ئاڤێستادا (ئایریا)، له زمانی فارسیی دێرین دا (ئارییا)، له زمانی فه‌ڕه‌نگی-دا به (ئارییه‌نه) ده‌رده‌بڕدرێت. به گشتی وشه‌كه بۆ ئه‌و گه‌لانه‌ی شایسته‌ی رێزن، ئه‌وانه‌ی به‌شه‌ره‌فن و له وڵاتی (ئاریاڤارتا) ده‌ژین، ئه‌وانه‌ی ره‌سه‌ن و ژیرن و له نه‌ژادی هێژا زاون به‌كارده‌هێنرێت.
به‌پێی هه‌ندێك لێكۆڵینه‌وه، ئاریه‌ن ناوی كه‌لتوری کشتوکاڵی (چاندن)ی سه‌رده‌می نیۆلۆتیکه كه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ٤-١٢ هه‌زار ساڵ پێش ئێستا. وشه‌ی (ئار) بۆ ئاگر، خاك، زه‌وی (ئه‌رد)، شه‌ره‌ف و ناموس به‌كارهێنراوه. وشه‌ی یه‌ن (YEN) له زمانی (مهدی)دا به واتای خاوهنبون هاتوه. هه‌روه‌ها به‌شێوه‌ی لێكدراو وشه‌ی (ئاریه‌ن) به واتای كه‌سانی خاوه‌ن شه‌ره‌ف و ناموس دێت. له پارێزنامه‌كانی ئۆجالان دا هاتوه: وشه‌ی (ئاری) بۆ گه‌لانی خاوه‌ن ڕه‌نجی كشتوكاڵی مێزۆپۆتامیا به‌كارهێنراوه.
به‌و گروپانه‌ی ئاریه‌ن كه خاوه‌نی زمانی یه‌كسانن ده‌ڵێت (گروپه ئۆتانتیك-ه‌كان – رەسەنەکان). وشه‌ی ئۆتانتیك به مانای ره‌سه‌ن، راست، دروست، ناساختهكان دێت. ئه‌و گروپانه بریتین له: كورد، فارس، ئه‌فغان و به‌لوج. شۆڕشی نیۆلۆتیک به زمانی ئاریه‌نی تا ڕۆژی ئه‌مڕۆ هاتووە.
گروپه ئه‌تنیكییه‌كان: ناوی فۆڕمی كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌و كاته ( گروپه ئه‌تنیكییه‌كان – كۆمێن ئه‌تنیك(ه. گروپه ئه‌تنیكییه‌كان دواتر له به‌رانبه‌ر سیسته‌مه كۆیلایهتییهكانی دژ به مرۆڤایه‌تی هه‌میشه خۆیان ڕاگرتووه. ١٠ هه‌زار ساڵ پ.ز گروپه‌كانی مرۆڤ به (گروپه ئه‌تنیكییه‌كان – كۆمێن ئه‌تنیك) ناویان هێنراوه.
فۆڕم: به واتای شێوه، شێواز، چێوه، ته‌رز، جۆر دێت. وشه‌كه وه‌ك ڕه‌گه‌زی بنیاتنه‌ری به‌رپرسیارێتی هه‌بوون به‌كارده‌هێنرێت. ئه‌م ڕه‌گه‌زه بنیاتنه‌ره هه‌م له ڕوی مادی، هه‌میش له ڕوی مه‌عنه‌وییه‌وه پەرەی پێدەدرێت.
واتای وشه‌ی ئانیمیزم، گیانه‌وه‌ری، گیانداری، زیندویی، ڕوحلهبهری-یه.
خه‌ڵات یان دیاری: وشه‌ی خه‌ڵات له زاراوه‌ی كرمانجكی (دملكی – زازاكی) و هۆرامی دا، به واتای ده‌غڵ دێت، واته به‌رهه‌مه‌كانی گه‌نم، جۆ، نۆك، نیسك. به‌رهه‌می به‌روبومی بژێوی ساڵانه پێی ده‌گوترێت (ده‌غڵ). پێشتر له سه‌رده‌می بازرگانیی نێوان كۆمه‌ڵگه‌كان به تایبه‌ت له سه‌رده‌می كۆمه‌ڵگه‌ی نیۆلۆتیکدا، ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵگه پێداویستییه‌كانیان ئاڵوگۆڕ ده‌كرد. به‌و كرداری ئاڵوگۆڕكردنه گوتراوه (ده‌غڵ)، هه‌روه‌ها ئه‌م دانوستاندنه به پیرۆز بینراوه. شوێنی ئاڵوگۆڕكردنی شمهكهكانیش به تایبه‌ت په‌رستگه بووه. وشه‌ی (ده‌غڵ) له‌و كاته‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه. (خه‌ڵات) وه‌ك به‌رده‌وامی پێدان به‌و وشه‌یه گەشەیکردووە. بۆ ئه‌و ساڵانه‌ی كه برسیبون زیاد ده‌بێت و به‌روبومی ساڵ كه‌م ده‌بێتەوە، وشه‌ی (خه‌لا) به‌كارده‌هێنرێت. مرۆڤ ده‌بینێت كه وشه‌كان نزیكی یه‌كترن و چالاكییه‌كانیان پڕ كردۆته‌وه و به شێوه‌یه‌كی هاوبه‌ش پێشده‌خرێن.
له سه‌رده‌می نیۆلۆتیک كه (چاخی به‌ردینی نوێ(یشی پێ ده‌گوترێت، به دیاریكراوی له‌و كاته‌دا كشتوكاڵ كراوه. له شوێنێك كه كشتوكاڵ پەرەیسەندووە به مانای ئه‌وه دێت ئیدی گروپه بچوكه‌كانی مرۆڤ كۆچه‌ر نین. له زه‌وییه به‌پیته‌كان كشتوكاڵ ده‌كه‌ن، گوندی بچوك بۆ خۆیان بنیات ده‌نێن.
هه‌روه‌ها ده‌توانرێ به كۆمه‌ڵگه‌ی نیۆلۆتیک بگوترێ كۆمه‌ڵگه‌ی خاوه‌ن گوند. به به‌خێوكردنی ئاژه‌ڵان، به دروستكرندی گوندان، به شوانكاری، به دۆزینه‌وه‌ی میوه و دروستكردنی ده‌رمان بۆ نه‌خۆشییه‌كان، شۆڕشی گوند پێشده‌كه‌وێت.
شۆڕشی گوند و كشتوكاڵ زۆربه‌ی له ڕۆخ (چه‌می كۆتهبهر)ی ناوچه‌ی ئهرخانیی ئامه‌د، (چه‌می خه‌لان)ی سه‌مسور، (دۆڵی چۆرێ)ی سێوه‌ره‌گ بەرپا بووە. له‌و ناوچانه چه‌ندین گرد هه‌ن، له ژێر گرده‌كان ئه‌م پاشماوانه‌ی مێژوو هه‌تا ئێستا ماون. له ڕابردوودا به‌و گردانه گوتراوه (گۆند(، ئه‌م ناوه هه‌تا ئێستاش به ناوی (گوند( به‌كارده‌هێنرێت كه به زمانی (لولویهكان) به مانای شوێنه بڵنده‌كانی وڵات دێت. لولویی-ش گه‌لێكی دێرینی ئه‌م هه‌رێمه‌ن. هه‌مو گه‌لانی هه‌رێمه‌كه به زمانی (ئاریه‌نی) قسه‌یان ده‌كرد. به زمانی ئاریه‌نی به‌و گه‌لانه‌ی له‌سه‌ر ئه‌و گردانه ژیاون گوتراوه ( گۆندوانا (. پاشان ناوی هه‌رێمه‌كه گۆڕاوه بۆ (كوردیان) و (كوردستان).
له ئه‌شكه‌وتی (هه‌زارمێرد) كه كه‌وتۆته باشوری سلێمانی، پاشماوه‌ی ئێسك و پروسكی مرۆڤ دۆزراوه‌ته‌وه كه مێژوه‌كه‌یان بۆ ٤٠ هه‌زار ساڵ پێش ئێستا ده‌گه‌ڕێته‌وه. له‌و ئه‌شكه‌وته‌دا پاشماوه‌ی ئێسكی ئاژه‌ڵانیش هه‌ن.
له ئه‌شكه‌وتی (شانه‌ده‌ر)یش كه كه‌وتۆته ناوچه‌ی مێرگه‌سۆر پاشماوەی چاخە دێرینەکان دۆزراونه‌ته‌وه. له ئه‌شكه‌وتی شانه‌ده‌ر پاشماوه‌ی ئێسكه‌كانی مرۆڤی به‌ر له ٦٠ هه‌زار ساڵ پ.ز دۆزراونه‌ته‌وه. له ساڵی ١٩٦٠دا لێكۆڵینه‌وه له ئه‌شكه‌وته‌كه كراوه و ئه‌م ئه‌نجامه بهدهستخراوه. ئه‌و ناوچه‌یه له هه‌مان كاتدا ده‌بێته هه‌رێمی برادۆسته‌كان. هه‌رێمی ( برادۆست) له‌سه‌ر سنوری باكور و باشوری كوردستانه. له‌و ئه‌شكه‌وته‌دا ٩ پارچه ئێسك دۆزراونه‌ته‌وه كه پێنجیان هی پیاوان و دوانیشیان هی ژنانه، هه‌روه‌ها ٢ ئێسكیش هی منداڵانن. له‌و ئێسكانه‌دا شوێنه‌واری شكان دیاره، به‌ڵام كاتێك خاوه‌نی ئێسكه‌كان ساخ بون به ده‌رمان چاره‌سه‌ریان بۆ كراوه. ئه‌و ئێسكه شكاوانه له‌نێو گیادا جارێكی دیكه یه‌كیان گرتۆته‌وه. ئه‌وه‌ش زانابونی قوڵی ته‌ندروستی نیشان دەدات. نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه له‌و سه‌رده‌مه‌دا مرۆڤ گیای بۆ ده‌رمانكردن یان چاره‌سه‌ركردن به‌كارهێناوه.
له ( چه‌می ڕێزان ) ی گه‌لیی برادۆست، له ئه‌شكه‌وتی (زه‌رزی) پاشماوه‌كانی مرۆڤی ٢٥ هه‌زار ساڵ پ.ز دۆزراونه‌ته‌وه. له هه‌مان كاتدا ئێسكی ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌ش دۆزراوه‌ته‌وه كه له‌و سه‌رده‌مه‌دا به‌خێوكراون.
گوندی (چه‌رمۆ) ی چه‌مچه‌ماڵ دەگەڕێتەوە بۆ ٩ هه‌زار ساڵ، چه‌مچه‌ماڵ سه‌ر به كه‌ركوكه. ئه‌و ناوچه‌یه خاوه‌نی زه‌ویی ده‌شتایی و تەختە. له‌و گونده‌دا ٢٠ ماڵ دۆزراونه‌ته‌وه.
له موسڵ، گوندی ( حهسونێ) مێژووەکەی بۆ ٧ هه‌زار ساڵ دەگەڕێتەوە. له ئه‌شكه‌وتی ( جهێت) ی لوبنانیش ئێسك و پروسكی مرۆڤی هه‌مان سه‌رده‌م دۆزراونه‌ته‌وه.
له دۆڵی ( چۆری ) سێوه‌ره‌گ و (گردی جافه‌ر)ی مه‌ڵه‌تی، پاشماوه‌ی ئێسكی مرۆڤ دۆزراوه‌ته‌وه كه مێژوه‌كه‌یان بۆ ١٠-١١ هه‌زار ساڵ پ.ز ده‌گه‌ڕێته‌وه.
له نزیك (سامه‌ڕا) گوندی (سێوان) خاوه‌نی مێژوی ٨ هه‌زار ساڵه‌یه. سامه‌ڕا له‌نێوان كوردستان و عێراق هه‌ڵكه‌وتوه. له كرماشان-یش گوندی (گهنجداران) مێژووکەی ٨ هه‌زار ساڵه.
له ماوه‌ی ڕابردوودا، هه‌ندێك په‌یكه‌ری نیۆلۆتیک له هه‌ڵه‌بجه دۆزراونه‌ته‌وه. له گوندی (به‌كراوه) پاشماوه مێژوییه‌كانی ٥ هه‌زار ساڵ پێش ئێستا دۆزراونه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها له هه‌ولێر په‌یكه‌ری (عه‌شتار)، له مێردین، ڕوحا، ئامه‌د و بۆتانی باكوری كوردستان هه‌روه‌ها له هه‌رێمی جزیری ڕۆژئاوای كوردستان پاشماوه ئەو سەردەمە دۆزراونه‌ته‌وه. له ئیلام، كرماشان و نزیك سنه-ی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان هه‌تا ئێستاش پاشماوه و شوێنه‌واره‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه ده‌دۆزرێنه‌وه.
كاتێك ئێمه باسی كۆمه‌ڵگه‌ی نیۆلۆتیک ده‌كه‌ین، باسی مێژوی ماوه‌درێژی كورد و كوردستان ده‌كه‌ین.
خۆگه‌یاندن به ئاستی هه‌بون، واتای خۆگەیاندە بە ئاستی مرۆڤی بە ئیرادە
له سه‌رده‌می شۆڕشی نیۆلۆتیکدا، هه‌ست به هیوای ژیانی ئازاد و سروشتی ده‌كرێت. دۆستایه‌تی له‌گه‌ڵ سروشت وه‌ك تایبه‌تمه‌ندیی بنەڕەتیە. هێزی خوداوه‌ندێتی ترس و تۆقێنەر له ئارادا نییه، هه‌ستی ژیاندارێتی دایكایه‌تی بەهێزە. یه‌كسانیی نێوان سروشت و بونه‌وه‌رانی دیكه ده‌ریده‌خات كه له نێوان ژن و پیاویشدا جیاوازییه‌كی ئه‌وتۆ نییه. زمان به یه‌كسانی به‌كارده‌هێنرێت. زۆرێك وشه و گوته كه له‌و سه‌رده‌مه‌دا به‌كارهێنراون، هه‌تا ڕۆژی ئه‌مڕۆمان ماون و لە زمانی كوردی به‌كاریان دێنین. ته‌نانه‌ت به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌م زمانه دێرینترین زمانە، له زۆرێك زمانی بیانی‌دا وشه‌ی كوردی هه‌ن. به‌رهه‌مه‌كانی ساڵ پێكه‌وه به‌كارده‌هێنرێن و دابه‌ش ده‌كرێن. كنه و پشكنین بۆ كانزاكان ده‌كرێت و به مه‌به‌ستی پاراستنیان به‌كارده‌هێنرێنه‌وه.