زانستی سیاسی و پۆلەتیکای دوور لە ده‌وڵه‌ت
روومه‌ت
زانست لە ئەنجامی ئهزموونگەلێکەوە پەرەیسەند، هەر لە دەرئەنجامی تاقیکردنەوەوە بە ئەنجام گەیشتوە، به پره‌نسیپ و پێوەری كۆمه‌ڵگای ئه‌خلاقی و سیاسی لێی ڕوانراوە و بە ئەزمونی رۆژانه پێشكه‌وتوه.
ژنۆلۆژی به ئه‌زموون و تاقیكردنه‌وه‌ی تێكۆشانی ئازادی و یه‌كسانی، به میراسی كه‌لتوری كۆمه‌ڵایه‌تی درێژخایه‌ن، یه‌كه‌مین زانستە کە دوور لە ئه‌قڵیه‌تی ده‌وڵه‌تگه‌را پێشبەکەوێت. ژن ره‌گه‌ز ـ نه‌ته‌وه‌ی بێ ده‌وڵه‌ته، ژن كۆمه‌ڵگای بێ ده‌وڵه‌ته، ئێمه ژنانی بێ ده‌وڵه‌تین. ئه‌مه راستیه‌كه كه هیچ كاتێك ده‌وڵه‌تی ژن دروست نه‌بووه. ژنان دەستی بە كۆمه‌ڵگابوون كرد، به‌ڵام كۆمهڵگابوونێكی بێ ده‌وڵه‌ت، پێویسته ئه‌م پرسیاره بكرێت كه له نێوانی رێبازی ژنۆلۆژی و زانسته‌كانی دیكه‌دا جیاوازی چیه، له نێوان زانستێك كه به دهوڵهتكراوه و ئه‌و زانسته‌ی له ئه‌قڵیه‌تی ده‌وڵه‌تگه‌را سه‌ربه‌خۆیه، جیاوازی چیه؟
هه‌ر باس و شرۆڤه‌یه‌ك، له ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌ی ژیاندا دەخەینەڕوو، جاری یه‌كه‌مه كه زانست به تاقیكردنه‌وه‌ی ژیان بونیاد دەنرێت و ده‌خوڵقێنرێت. جاری یه‌كه‌مه كه هه‌زاران ژن پێکەوە دەژین. له دۆخی ئێستادا ده‌بینین كه له هیچ جێگایه‌كی ئه‌م دونیایه‌دا ژن به ته‌نیا ناتوانن ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی خۆیان به سه‌ر به‌رن، ژن بێ پیاو ناتوانێ بژیت، ئه‌مه وه‌كو شه‌رم، عه‌یب، تاوان، لاوازی و قه‌ده‌غه لە قەڵەم دەدرێت و ژنان له یه‌كتری نامۆ كراون. له راستیدا له ئه‌نجامی ئه‌و هێرش و قڕكردنانهی كه له سه‌ر ژنان پێكهاتوه، ناتوانن له ناو كۆمه‌ڵگای ده‌وڵه‌تپارێزیدا له گه‌ڵ یه‌ك بژین. وه‌كو هاوڕه‌گه‌ز و هاونه‌ته‌وه له یه‌ك دوور خراوینەتەوە. پێكه‌وه ژیانی ژنان زۆر دژوار و زه‌حمه‌ت بووه. ژنانی كورد توانیان ئه‌م بەربەستانە تێپه‌رێنن. گه‌ریلای ژنیش زانستی تێپه‌ربوونی ئه‌م زۆر و زه‌حمه‌تیانه ده‌ڵێنه‌وه. ئه‌مه‌ش تاقیكردنه‌وه‌ی ژیانە بە شێوەیەکی زانستیانە.
کە مرۆڤ هەوڵی فێربوونی زانستی ژن دەدات بۆ ئەوەی لەبیر نەکرێت، بەکارنەهێنرێت، چەواشە نەکرێت و پەراوێز نەخرێت دەبێ زۆر هوشیار بێت، بەڵام ئەمە دەبێ پەیوەست بێت بە ڕابردووەوە، بۆ؟ چونکە دەبێت سەرەتا درک بەوە بکەین کە بەدوای چی دا دەگەڕێین، چیمان دەوێت و بۆ هەموو ئەوانەش رێ و رێبازمان دیار بێت. ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه پێویسته پێی بگه‌ین، دیار بێ، هاوكات ئه‌و كه‌سانه‌ی پێویسته لەگەڵیان بژین، خۆیان یه‌كلایی كردبێته‌وه، تێگه‌یشتوو بن، خاوه‌ن زانستی مێژوویی، كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسه‌ت، دارایی، هاوژیانی، ته‌ندروستی، ئەكۆلۆژی، ئهستاتیك، ئه‌خلاق و په‌روه‌رده بن له‌و بڕوایه‌دام هه‌ر ژنێك كه لەسەر ئەم بابەتانە بخوێنێتەوە و خاوه‌ن بوچوون بێ. هەر چۆن له دۆخی كۆمه‌ڵایه‌تی و ژیانی ئێستادا کاتێ مرۆڤ له‌م بابه‌تانه بێ ئاگا بێت، به‌ره‌و خراپی، دارووخان و هه‌ڵوه‌شانەوە ده‌ڕوات.
بۆ ڕێگری له‌م دۆخه خراپه پێویسته جارێكی دیكه بگه‌ڕێینه‌وه سه‌ر هەندێ روداو و رێباز. له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا شه‌ڕ، پێكدادان، هه‌ستی دووبەرەکی، رێبازی به‌كارهێنانی توندوتیژی، یه‌كتر كه‌م و بچووك خستن، وه‌ك رێبازی شه‌ڕی سارد له هەر ساتێکی ژیانمان بەدی دەکرێت. ئێمه‌ش به زانست و تێگه‌یشتنی هه‌ستی ژن، ئه‌زموونی مێژوویی ژنان، هێزی چاره‌سه‌ری رۆژانه، هه‌وڵ ده‌ده‌ین ئه‌م بابه‌تانه سه‌ر له نوێ شرۆڤه بكه‌ینەوە و ئه‌م دژبهرایهتیه له نێوان ژنان دا تێپه‌رێنین. هه‌تا ئه‌م پەیوەندی دژبه‌رایه‌تی، سارد و دوژمنایه‌تی تێنەپەڕێنین، ژنان ناتوانن پێکەوە بژین. هه‌تا نه‌توانن له یه‌ك تێبگه‌ن، دیسان ئه‌م كێشه چاره‌سه‌ر نابێت. ئه‌و ژنه‌ی نه‌توانێ له گه‌ڵ ره‌گه‌زی خۆی، به پابه‌ندبوون به تێگه‌یشتنی كۆمه‌ڵایه‌تی و مێژوویی بژی، له كام كار و خه‌باتدا بەشداری نەبێت، ناتوانێ درک بە گۆره‌پانی خه‌باتی خۆی بکات و ته‌نیا بەس دەبینێ به‌و شتانه‌ی فێری بووه. ئەوەشی فێری بووە و خوی پێوە گرتووە بەشی خۆشه‌ویستی ژن به‌رامبه‌ر به هاوره‌گه‌زی خۆی و دەوروبەری ناكات. چونکە ئه‌و خووانە به پێی ئه‌قڵیه‌تی پیاو داڕێژراون. ژنان له زۆربەی بوارەکانی سیاسی، كۆمه‌ڵایه‌تی، دارایی، كه‌لتوری و هتد… بەشدارن، به‌ڵام ئایا به زانستی ژنۆلۆژی له ناو ئه‌م كار و خهباتانهدان یا له سه‌ر بنه‌مای ئه‌و شتانه‌ی كه له كۆنه‌وه ده‌زانن؟ بێگومان وه‌ڵامدانەوەی ئه‌م پرسیاره ئه‌ركی هه‌موومانه.
بۆ ئه‌مه‌ش هەندێ تایبه‌تمه‌ندی و تێگه‌یشتن به پێی قۆناغ پێویسته. نمونه ئه‌گه‌ر باسی سیاسه‌ت بكه‌ین، زۆر ژن هه‌یه كه له سیاسه‌ت دا بەشدارن، به‌ڵام ئایا ئه‌م ژنانه به پێ تێگه‌یشتنی ژنان سیاسه‌ت ده‌كه‌ن، یا به پێ تێگه‌یشتنی ئه‌قڵیه‌تی پیاوسالاری؟ ئایا به به‌رنامه و پلانی ره‌گه‌زی خۆ به‌شداری سیاسه‌ت ده‌کەن یا له سه‌ر بناغه‌ی بۆچونی پیاوان پێشكه‌وتووه؟ له وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه‌دا هه‌موو لایه‌نی نێگەتیڤ له به‌رچاو ده‌گرین. ئه‌م دۆخه بێگومان بابه‌تێكی ژیانییه. داخۆ به رێبازی فێربوونی سیاسه‌تی ده‌سه‌ڵاتدارانه‌وه كار به‌ڕێوه‌ده‌چێت. ئه‌و كاته له سه‌ر ئه‌م بابه‌ته قووڵ بوونه‌وه پێویسته. ئه‌مه رێبازێكه كه ژنۆلۆژی راوەستەی لەسەر دەکات و هه‌وڵ ده‌دا كه به رێبازی ژیان له سه‌ر بنه‌مای هزری ژن ــ كۆمه‌ڵگا رێبازی سیاسه‌ت بگوڕێ. ئه‌گه‌ر له سیاسه‌ت ـ پۆلوتیكا ـ ئه‌خلاق دا گۆڕانكاری نه‌كرێت و ژن له ناو هه‌موو به‌شی سیاسی ـ كۆمه‌ڵایه‌تیدا بەشداری نەکات، و گۆڕانکاری نەکات، ئەوە بەشداری ژن و وشیاری ژن واتایەکی ئەوتۆی نیە. ئه‌مه نموونه‌یه‌كی ژیانیی بوو، له مێژوودا زۆر له ژنان له بوارەکانی سیاسی ـ دیپلوماسی بەشداریان کردووە و هه‌موو پەیوهندیهكانی وڵاته‌كه‌یان به تێگه‌یشتن و زۆر به ئاسایی به‌ڕێوه بردوه. یه‌ك له‌و ژنانه خوهداوهندی وڵاتی رۆژ، خوهداوهند „ئارینا“ی „پوودووههپای“ه. له قۆناخی شه‌ڕ وئاشتیدا ژنانی پێشه‌نگ توانیویانه كه وڵاتی خۆیان له‌م شه‌ڕ و پێكدانانه بپارێزن و پەیوەندی دۆستایه‌تی ـ دراوسێیه‌تی به شێوه‌یه‌كی زۆر سروشتی و به تێگه‌یشتن پەرەپێبدەن. بۆ پێشخستنی ئاشتی زۆر نامه‌یان بۆ وڵاتانی دراوسێ ناردوه، هه‌تا ئێستاش نامه‌ی دانوستان و دیپلۆماسی „پوودووههپای“ له موزهخانهكاندا پارێزراوە.
له رۆژی ئه‌مڕۆدا ئه‌گه‌ر سه‌ره‌ڕای هێندە ده‌رفه‌ت و تێگه‌یشتن هێشتا كێشه‌ی كۆمه‌ڵگا چاره‌سه‌ر نابن، ئه‌وه له بیركردنه‌وه و لاوازی پێگەی ژنەوە سه‌رچاوه ده‌گرێت. ئه‌و ژنه‌ی كه له هه‌موو بوارەکانی كاردا ده‌توانێ بەشدار بێت، ده‌توانێ به بۆچوون و شرۆڤه‌كانی بەدوای ڕیبازەکانی تری چارەسەری دا بگەڕێت. زۆر ژن له بوارەکانی سیاسی، دیپلۆماسی و ڕاوێژکاری دا بەشدارن به‌ڵام ئایا وه‌ك ژنێكی تێگه‌یشتوو و خاوه‌ن رێگا چاره‌سه‌ری له‌و بوارانەدان یا به گوێره‌ی ئه‌م سیسته‌مه سیاسه‌ت و دیپلۆماسی ده‌كه‌ن. ئه‌مه دۆخێكه كه دەیسەلمێنێت كه ژن وه‌ك پیاو به‌شداری خه‌باتی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌بێت. وه‌ك پیاو بیرده‌كاته‌وه، فێر ده‌بێت، قسه ده‌كات، خوێندن و تێگه‌یشتنی وه‌كوو پیاوه و هاوكات وه‌كوو پیاو فێر ده‌بێت كه چۆن نكۆڵی له ره‌گه‌زی ژن بكات. ئه‌گه‌ر ژنی ئه‌م سه‌رده‌مه به ئه‌قڵ و رێبازی پیاو له ناو داموده‌زگا كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا بەشدارە!، دیاره ئه‌و ژنه له‌گه‌ڵ ڕاستی ژنۆلۆژی نه‌گه‌یشتوون به یه‌ك و لەسەر رێی چارهسهرییەک نیە کە لەسەر بنەمای هێزی ژنە. به‌تایبه‌تی له رۆژی ئه‌مڕۆماندا به پێشكه‌وتنی ته‌كنۆلۆژیا و ته‌ندروستی یاری به‌ژیانی هه‌موو مرۆڤ و گیانداران ده‌كرێت، به‌ڵام ژنێك كه به‌م ره‌نگه به‌شداری ژیانی پیاوان ده‌بێت و ئاڵوگۆڕ دروست ناكات، ئه‌و ژنه ره‌نگه له جه‌سته‌دا ژن بێت به‌ڵام له لایه‌نی هزریەوە درێژه‌پێده‌ری بۆچوونی پیاوه. شه‌ڕ و پێكدادانێ كه ئێستا له ئارادایه ئایا به سیاسه‌ت، هونه‌ر و زانستی ژنی به‌م ره‌نگه چاره‌سه‌ر ده‌بێت؟ هه‌موومان باش ده‌زانین كه چاره‌سه‌ر نابێت، به‌ڵام لاساییکردنەوە كارێكی ئاسایی و ئاسانە. كاری ئاوه‌ها ئاسان له ژن و له دۆخی ئێستاكهشدا هیچ ئاڵوگۆڕێك دروست ناكات، ته‌نیا بەشی خەرجی ره‌نگ و جل و به‌رگی ژن ده‌كات. به‌مه‌ش ده‌وترێت به‌شداربوونی خه‌باتی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسه‌ت، ئه‌مه ته‌نیا خۆ هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنه و به‌رده‌وامی سیسته‌می ئه‌قڵی پیاوه.
ئه‌قڵی پیاو له هه‌موو دونیادا خاوەن قسەیە، ئه‌و زانسته‌ی كه پێشیانخست بوو به هۆكاری وێرانی هه‌موو دونیا، سروشت و به‌تایبه‌ت سروشتی ژنانی وێران كرد. یه‌ك له‌و كێشانه‌ی كه ئه‌قڵیه‌تی پیاو هێناویە ئاراوە، كێشه‌ی ژنه. ئێمه بێینە سەر وشه‌ی „كێشه‌ی ژن“ و بیگۆڕین، بابه‌تێكی به ناوی كێشه‌ی ژن له ئارادا نیه. كێشه‌یه‌كه كه بۆ ژن دروست كراوه و رۆژانه درێژه‌ی هه‌یه. له ناو ئه‌و كێشانه كه هێنراوەتە ئاراوە نكۆڵی كردن له ره‌گه‌زی ژن، مافی ژیانی ژن، مافی قسه كردن و باسكردن له سه‌ر خۆ نیه. ئه‌و سنورانه‌ی بۆ ژن دیاری كراون له ژێر ناوی ئه‌م كێشانه‌دا دووباره ده‌بنه‌وه. ئه‌و ژنه‌ی كه قسه بكات یا مافی ژیانی خۆی بپارێزێ، ده‌كوژرێت. ئه‌مە كێشه‌ی ژن نیه، ئه‌م كێشانه بۆ ژن دروست كراون.
پێویسته ژن له تێگه‌یشتنی ئه‌مه‌دا بێت و به‌رامبه‌ر به‌م پێناسه چەوتانە خاوه‌ن هه‌ڵوێست بێت. زۆر به ئاشكرایی ده‌ست لە ژیان و مێشكی ژنان وەردەدەن و یاری پێده‌كه‌ن و وایان لێكردوه كه ژنیش ئه‌مه‌ی قبووڵ كردوه، ئه‌گه‌ر ئێمه ئه‌م ڕاستیانه ئاشكرا نه‌كه‌ین، ئه‌و كاته ناتوانین له نێوان رێگای باش و خراپ‌دا بژارده‌مان هه‌بێت و ببین بە خاوەن هەڵوێستێکی ڕوون. ژن وه‌ك ره‌گه‌ز له ناو سیسته‌می ئه‌قڵیه‌تی پیاوسالاریدا لە ژێر ناوی سیاسه‌ت بەشدارن، ئه‌مه سیاسه‌ت نیه، ئه‌مه سیاسه‌تی ده‌وڵه‌ته و ته‌نیا خزمه‌تی ده‌وڵه‌ت ده‌كات. بۆ تێگه‌یشتن له سیاسه‌ت ( پۆلەتیکا ) به بێ ده‌وڵه‌ت پێویسته ژنان ببنە خاوەن زانستی خۆیان.
تێگه‌یشتنی ژن پێویسته له ئاستی ئاكادیمیا، سیاسی، كۆمه‌ڵایه‌تی، ره‌نج، سروشتی و ئیكۆلۆژی، خودبوون، هاوژیانی ئازاد، مێژووی كۆمه‌ڵایه‌تی له قۆناغی دوور ـ ناوین ـ ئێستادا بێت كه بتوانێ درک بە جیاوازی نێوان خه‌باتی خۆی و سیسته‌می ده‌وڵەت بکات.
ئه‌گه‌ر له ناو تێگه‌یشتنی ئه‌قڵیه‌تی نێردا به‌تایبه‌تی ئه‌و ژیانه كۆمه‌ڵایه‌تیه كه دروستی كردوه، به زۆر بە دوای پەیدا کردنی شوێنەوە بین، هه‌ڵه‌یه و كارێكی چەوتە. به هه‌موو تایبەتمەندیەکانمانەوە پێویسته بتوانین له لایه‌كی دیكه‌وه سه‌یری بابه‌ته‌كه بكه‌ین و بەو پێیە بەشداری بکەین و ئەوەش ئه‌و كاته‌یه كه ده‌رگا و جێگای تازه‌مان بۆ دەركرێنهوه.
وشیاری و تێگه‌یشتنی ژن ته‌نیا ئه‌وه نیە کە دەیبینێ و دەیبیستێت، ئه‌و زانسته‌یه كه له‌گه‌ڵ دڵ و مێشك یه‌ك ده‌بن و پەرە بە چاره‌سه‌ری دەدات. له دۆخی ئێستادا تەنیا رەهەندێکی بەرچاوی ژیان دەبینرێت به‌ڵام ژن، ژیان لە زۆر رەهەندیەوە دەبینێت. زۆر به جوانی باشی و خراپی له یه‌ك جیا ده‌كاته‌وه. كێ ده‌توانێ هه‌ستی ژنێكی شه‌نگال وه‌ك خۆی باس بكات؟ داخۆ ئه‌و ژنه له ناو سیاسه‌ت و پۆلۆتیكای ئێستادا باسی چی بكات؟ كێ ده‌توانێ راستی شه‌ڕ و پێكادانه‌كانی ئێستا به باشی باس بكات جگه‌له‌و ژنه په‌نابه‌ره‌ی كه زستان له به‌ر به‌فر وبارانهوه منداڵه‌كانی به خێو ده‌كات؟ ئه‌گه‌ر سیاسه‌تی ئه‌مڕۆ دوور لە كورسی و جل وبه‌رگی فه‌رمی بێت، ئایا ده‌توانێ خۆی بگەیەنێت ئەو ژنانە و گوێ له بۆچوونه‌كانیان بگرێت؟ لێره‌دا ژنۆلۆژیه كه ده‌توانێ له دڵ ومێشكی ژنانەوە بڕوانێت، گوێیان لێ بگرێت. ئه‌گه‌ر ئێوه‌ش ده‌تانه‌وێت به رێبازی ژنۆلۆژی لەم کاروانەدا بن، فه‌رمون با پێكه‌وه له سه‌ر رێگای زانستی ژنان هاوڕێ بین.