لە بەرامبەر توند و تیژی سەر ژنان گوندی ژنانی ئازاد – ژنوار
کۆمیتەی دامەزراندنی گوندی ژنان – ژنوار
رۆژانەیی– دیمۆگرافیا– مێژوو
لە ٥٦مین ساڵوەگەڕی کوشتنی خوشکانی میرابەل دا هەموو ئەو کردەوە توندوتیژییانە شەرمەزار دەکەین کە هەزاران ساڵە لە دژی ژنان دەکرێت. لە سەردەمێکداین کە لە ناخەوە ناچارمان دەکات کە دەبێ شەرمەزارکردن و پرۆتستۆکردن تێپەڕێنین. ژنان ڕوبەڕووی قڕکردن دەبنەوە. ئەقڵیەتی رەگەزگەرێتی پیاو بە ئەقڵیەتی ژنکوژی پەروەردە دەکرێت و گەورە دەبێت. ژیانی هەر ژنێک بەبێ زانینی ئیرادەی جەوهەری، بێ ڕێکخستن و بێ خۆپاراستن لە مەترسیدایە. ئەو ژنانەشی کە لە لایەنی جەستەییەوە لە مەترسیشدا نەبن، ئەوا زمان، هەست، کەلتور و هزریان دەکوژرێت. ڕەنجیان دەدزرێت. بۆ ڕاوەستان لەبەرامبەر توندوتیژی، ڕێکخرابوونی فراوان و خەباتێکی عاشقئاسای پێویستە. ناوی ژنان لەگەڵ مردن ئاوێتەکراوە. لەهەمبەر ئەو چەمک و کردەوانە پێویستە پڕۆژە گەلێک بونیاد بنرێن کە بە ناوی ژنان لە مێژوودا هاوسەنگ و بە هاوبەشی بن و سەر لەنوێ بە دیداری ژیان شاد ببینەوە وبۆ ئەوەش پێویست بە تێکۆشانە. وەک کۆنگرەی ستار دیالێکتیکی پەرەسەندنی مێژوو و کەلتوریی یادکردنەوەی هەر شەهیدێک، لە هەر رۆژێکدا دەکەینە بناغەی بەردەوامی هەڵمەتی نوێ .
لە پێشکەوتنی زانستی ژن– ژیان – کۆمەڵگە ( ژنۆلۆژی ) و وەقفی ژنی ئازاد ئەم کارە لە ئاستێکی بەرزی جۆش و خرۆش دا درێژ پێدەدەین. ئەوانە بناغەی هەڵمەتە نوێیەکانن. لەبەرامبەر توند و تیژی سەر ژنانێكی کە بونەتە قوربانی زوڵم و ستەم لە ٢٥ مژدار–نۆڤەمبەری ٢٠١٦ دا لە پێناوی ئەو ژنانەی کە ڕووبەڕووی توند و تیژی دەبنەوە تێکۆشان بۆ دامەزراندنی مەیدانێکی ژیانی ئازاد بۆ ژنان دەکەین. لەو باوەڕەداین کە ئەوە باشترین وەڵامە. ئەو بوار– جێیەی کە ناوی ژیانی ئازادە، پەناگە نیە. جێیەکە کە ژیان سەرلەنوێ لە تەوەری ژن دا دادەڕژرێتەوە و پەرەی پێدەدرێت. ئەوە نە خەیال و نە یۆتۆپیایە بەڵکو ئەزمونێکە لەسەر ئەم خاکە ژیانەوە و سەرلەنوێ زیندوو دەکرێتەوە. وەک ئەو تۆوەی دەگاتە تەڕایی، کەلتوری ژن کە لەم خاکەدا لەگەڵ شۆرشی رۆژائاڤا دەگاتە ئاو و سەوز دەبێتەوە. ئێمە لەگەل پرۆژە سەربازی، سیاسی، ئابوری، کۆمەڵایەتی، کەلتوریەکانمان پەرەمان بە پرۆژەی گوندی ژن دا. بەو هەڵمەتە نوێیەمان، یادەوەری ئەو ژنانەی گیانیان بەخت کردوو، ژنانی شۆرشگێڕ و ئازادیخواز، ژنانی پێشەنگ، ژنانێکی کە بەهەموو شێوەیەک ڕووبەڕووی توند و تیژی بونەتەوە و ژیانیان لە دەستداوە، ژنانی وڵاتپارێز، ژنانی ژیاندۆست، سۆسیالیست، ئازادیخواز، تێکۆشەر، شیفاکار و بە تایبەتی ژنانی ئیزیدی کە بەساغی لەلایەن دوژمنەوە سوتێنران، دەکەینەوە. لە گوندی ژنان دا بۆ هەر یەک لەو ژنانەی ژیانیان لەدەستداوە دارێک دەچێنین. ئەو پرۆژەیە لە هەمان کات دا بە پێشنیار و لەبەر تیشکی رێنماییەکانی رێبەرمان عەبدوڵا ئۆجالان دامەزراوە کە دەلێ” خەیاڵێکم هەبوو بۆ ژنان، لە باشور ستار، لە باکور شاری ئاپۆلۆ” ئێمەش لە پرۆسەی دەستپێکردنی شۆرشی رۆژئاڤا و لە نێو دڵی شۆرشی ژن دا بە راگەیاندنی دامەزرادنی گوندی ژنانی ئازاد – ژنوار دەستپێدەکەین.
پەیوەست بە سروشتی ژیانی ژنەوە، ژیانێکی نوێ بونیاد دەنێین، هەنگاوێکی تر بۆ ئەو ژیانەی کە بوارەکانی ژیانی ئازادی تێدا خوڵقا زیاد دەکەین و بەو پێیەش تۆی یەکەمی تێدا وەشێنرا و داری یەکەمی تێدا چێنرا، لەسەر بنەماکانی خاک، وار، بەیەکگەیشتنەوە لە وڵات رۆژەڤی سەرەکیمان دەبێت. ئەو رۆژەڤەش بە دار زیندوو دەکەینەوە.
ئەو جێیانەی داری لێ دەچێنرێت دڵی شۆرشی رۆژئاڤایە، دڵی شۆرشی ژنە. لە ناخی ئەو دڵەدا هەر دارێکی دەچێنرێت پەیوەستبوون و وەفاداریمان بۆ مێژووی دێرینی ژن و هۆندنەوەی راستیەکانیەوە تا رۆژی ئەمرۆیە. لە ٢٥ مژدار–نۆڤەمبەردا دەلێین لەدژی هەموو جۆرە حالەتێکی توندوتیژی سەر ژنانین. لە بەرامبەر هەموو جۆرە قڕکردنێکی و لەناوبردنێکی جەستەیی، زانستی و هزرین و دەلێین ژیانێکی ئەتیک–ئەستاتیک–ئەکۆلۆژییانە.
ژیان بە تێگەیشتن جوان دەبێت. ژیانی واتادار ژیانێکی مرۆییە. کات و جێیەکی کە قڕکردنی تێدابێت هی ژن نیە. ژنان بە وشیاری ژن–ژیان بە وشیاری واتای راستەقینەی ژیانەوە خۆیان لە هەموو بوارێکدا دەبیننەوە و هەموو بوارەکانی ژنان دەکەنە مەیدان و کەشی ژنان.
هەر بژی گوند و شارەکانی ژنانی ئازاد
هەر بژی ژنانی ئازاد